مەدالیای ویلایەتی بەرلین پێشکێش بە ڕەزا باران کرا

یەکێک لەو کەسانەی کە ئەمساڵ شایەنی وەرگرتنی مەدالیای ویلایەتی بەرلین بینرا، ڕەزا باران سیاسەتمەدار و پەروەردەکاری کوردە. باران مەدالیای شارەوانی بەرلینی وەرگرت.

ویلایەتی بەرلینی ئەڵمانیا مەدالیای رێزلێنان دەداتە ئەو کەسانەی لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە خزمەتی ئەو شارە دەکەن. بەڕێوەبەرایەتی ویلایەتەکە ئەمساڵ ١٣ کەسی بە شایەنی مەدالیای رێزلێنان بینی. بۆ پێشکێشکردنی مەدالیاکانیش لە باڵەخانە میژووییەکەی بەرلین مەراسیمێک رێکخرا.

یەکێک لە کەسانەی کە لە لایەن مایکل مولەر سەرۆک شارەوانی بەرلینەوەی مەدالیای وەرگرت، ڕەزا باران سیاسەتمەداری کوردە. باران لە هەمانکاتدا پەروەردەکارێکی ناودارە. باران لەبەر هەوڵەکانی بۆ 'یەکسانی پەروەردە' شایەنی مەدالیای ڕێزلێنان بینرا.

ڕەزا باران لە ساڵی ١٩٦٣ەوە لە ئەڵمانیایە. لەگەڵ ژمارەیەک زۆر ناوەندە کوردیەکان کاری کردووە و ئەندامی دامەزرێنەرانی ژمارەیەک کۆمەڵەی تورکیایە. ماوەیەکی دوور و درێژ لە سەندیکای زانستی و پەروەردە بە شێوەیەکی چالاک کار کرد. لە ڕابردوودا بۆ بەرێوەبەرایەتی ویلایەتی بەرلین بە ڕێژەیەکی زۆری دەنگ هەڵبژێردرا.

ف.ق