ناوەندی پاراستنی گەل، بە بۆنەی سەرکەوتن لە چالاکیی چەلێ پیرۆزبایی لە گەریلا کرد

فەرمانداریەتی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە، لە بەیاننامەیەکدا چالاکیەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە هەرێمی زاگرۆس و سەرکەوتنەکانیان بە سەرسوپای تورکیا لە هەرێمی چەڵی، پیرۆزکرد.

 نەپەگە سڵاوی ئاراستەی هەمو فەرماندار وگەریلاکان  کرد کە لەئیستادا لە سەنگەرەکانی بەرخۆدانی-دان.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەههید پیرۆز وشەهید ئاگری کە لە هەرێمی زاگرۆس دەستیپێکردووە، لە چالاکییەکی بۆسەییدا کە لە رێکەوتی ٢١ی حوزەیران /٣١ی جۆزەردان  لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ کە لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا کە لە چەلێ بەرەو جولەمێرگ دەچوون ئەنجامدا . هەروەها لە ٢٠حوزەیران/٣ی جۆزەردان لە چالاکییەکی بۆسەییدا لە گردی عەلی شێر بەرەو ئیرتووش چالاکییان ئەنجامدا ،( لەو چالاکییانەدا گوزی سەخت لە سوپای دوژمن درا.

 لەسەر ناوی  بەڕیوەبەری تەڤگەری ئازادی سڵاوێکی شۆرشگێڕانەی خۆمان ئاراستەی هەموو فەرماندە و گەریلاکان دەکین کە بە ڕۆحێکی فیدایی و ئاپۆییەوە بەشداری ئەو چالاکییانە بوون، و هیوای سەرکەوتنمان هەیە بۆتان.

بۆ گەلی کورد و وتورکیا  ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرینگە، لەبواری وەلامدانەوەی ئاکەپە کە خەریکی چەواشەکردنی گەلە، لەدژی شەڕی دەرونی و پڕۆپاگەندە درۆکان، ئەم چالاکییانە وەڵامێکی گەورەیە . سەرەڕای ئەوانە ڕاستییەکانی شەڕ دەردەکەوێت وسەرەڕای هەموو هێرشەکان ئاکەپە، ئەم چالاکییانە دەری دەخات کە کەوتنی ئاکەپە نزیکە.

جارێکی دیکە سڵاوێکی شۆرشگێڕانە ئاراستەی هەموو فەرماندە و گەریلاکان دەکەین کە ماندونەناسانە و بە بەرخۆدانییەکی مەزن لە دژی دوژمن ڕاوەستاون."

ک-ش