ناڤدەم: جەژن لە چوارچێوەی یەکسانیدا بانگی ژیانە

بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە ناڤدەم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "جەژنی قوربان و هەموو جەژنەکانی تر، لە چوارچێوەی ژیانی ئازاد، دیموکراسیدا، دادپەروەری و برایەتی گەلاندا بانگی ژیانن".

ناڤدەم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بە بیری هێناوەتەوە، کە جەژنی قوربان لە جیهانی ئیسلامیدا دیسان لەناو شەڕ و تووندوتیژیدا پیرۆز دەکرێت.

ناڤدەم ڕایگەیاندووە، جەژنی قوربان واتای ئاشتی، دادپەروەری، ماف، یەکسانی و برایەتیی نێوان گەلان دەدات و جەژنەکەیان لە تەواوی مسوڵمانانی جیهان پیرۆز کردووە. لە ڕاگەیەندراوەکەی ناڤدەم دا هاتووە "سڵاو لە هەموو بەرخۆدێرانی تێکۆشان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکەین، کە دەیانەوێت نرخ و بەهاکانی جەژن باڵادەست و سەروەر بن".

هەروەها تێیدا هاتووە "جەژنی قوربان لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین کە لە ئێستادا لەلایەن ڕژێمی داگیرکەر و پاکتاوکەر،  ڕژێمی دیکتاتۆر و فاشیستیی ئەردۆغان و ئەو لایەنەنانەی کە بوونەتە هاوکاری، وەک ژەهر تاڵکراوە. ئەگەرچی ئەم جەژنە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا نرخ و بەهای خۆی هەیە، بەڵام لەلایەن کەسانێکەوە کە دەمامکی ئیسلامیان لەخۆیان کردووە، هێرش دەکرێت و کارێکی وەها دەکەن کە جەژنەکە بە ئێش و ئازار و ناخۆشییەوە پیرۆز بکرێت".

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە "جەژنی قوربان و هەموو جەژنەکانی تر، لە چوارچێوەی ژیانی ئازاد، دیموکراسی، دادپەروەری و برایەتیی گەلاندا بانگی ژیانن".

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی ناڤدەم دا هاتووە "ئەو هێزەی ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا دەتوانێت ببێتە وەڵامدەرەوەی بانگی ژیان و دەتوانێت کارێکی وەها بکات کە ڕۆژهەڵاتی ناوین هەمیشە لەناو جەژن دا بێت، بزوتنەوەی ئازادیی کوردە. هێرش لەسەر بەهاکانی ڕۆژئاوا، بە مانای هێرش لەسەر بەهاکانی جەژن دێت. ئەوانەی هێرشیان کردە سەر شەنگال دوژمنی جەژنن و فاشیستن".

ناڤدەم لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە "ئەمڕۆ گەلی کورد و جیهانی ئیسلامیی بە غەمگینی جەژنی قوربان پیرۆز دەکەن. گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە دژی ئەو هێزانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا ژیان لە گەلان تاڵ دەکەن و دژ بە جەژن بە تایبەتی لە عەفرین و بە گشتییش لە هەر چوار بەشی کوردستان، تێدەکۆشن. لەبەرئەوە دەبێت هەموو موسوڵمانان، بە تایبەتی لەم جەژنی قوربانەدا، لە بەرەی عەفرین و عەفرینیەکان و شۆڕشگێڕاندا جێ بگرن. دوعاکانیان بۆ هێنانەکایەی جەژن لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و سەرکەوتنی عەفرین و شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەن. لەم جەژنی قوربانەدا جێگەی خۆیان لەنێو بەرەی شەڕڤانانی ئازادیدا لە عەفرین بکەنەوە کە خاوەنداریی لە بەهاکانی جەژن دەکات".

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "وەک ناڤدەم، سڵاوی خۆمان بە تایبەتی لە گەلی عەفرین و بەرخۆدێرانی دەکەین کە بۆ ئازادی و دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا تێدەکۆشن و دەیانەوێت لەسەر خاکەکەیان هەمیشە جەژن بێت، بە گشتییش ئەم جەژنە لە جیهانی ئیسلامی و هەژاران پیرۆز دەکەین".

ر.م