هاووتەبێژی هەدەکە و چەندین کەسی تر دەستگیرکران

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی دەوڵەتی تورک دا سەدات شەنئۆغڵو هاووتەبێژی هەدەکە و ١٠ کەسی تر دەستگیر کران.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە دژی ئەندامان و بەڕێوەبەرانی حیزبی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە) ئۆپراسیۆنێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ئیستەنبول بەڕێوەچوو.

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لەو ئۆپراسیۆنە پاکتاوکاریانەیاندا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتیان و سەدات شەنئۆغڵو هاووتەبێژی کۆنگرەى دیموکراتیکى گەلان (هەدەکە)، ئەندامانی ئەنجوومەنی حیزبی ئەسەپە بە ناوەکانی چیچەک ئۆتلو، موستەفا ناجی تۆپەر، ڤۆڵکان ئویار، سەلڤەر ئۆرمان و ئیلکە باشاکا بایدار و ئەندامانی ئەو حیزبە بە ناویەکانی یوجەل کاراداگ، ئۆزان ئۆزگەنلەر، ئۆزانجان سالی و ئیلهان ئاسڵان دەستگیرکران.

هەروەها سەردال ئیشک پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ئەتکین (ETHA) لە چوارچێوەى دۆسیەکی دیکەدا دەستگیرکرا.

کەسە دەستگیرکراوەکان بران بۆ لقی بەرەنگاربوونەوەى دژ بە تیرۆر (TEM) لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستەنبول.

ژ.ت