ڕۆژه‌ڤی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له بینای په‌رله‌مانی توركیا، چالاكییه‌كانی مانگرتن له خواردن بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئیمڕاڵی بوو. هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په په‌روین بووڵدان گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، «به‌دڵنیاییه‌وه گۆشه‌گیری ده‌شكێنین». بووڵدان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌موو په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی په‌رله‌مان تا به‌یانی نۆبه‌تی ئاشتی ده‌گرن.
«بۆ ئه‌وه لێره‌ین تا ببینه ده‌نگی له‌یلا گیوڤه‌ن»
په‌روین بووڵدان له میانه‌ی گوته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: «ئێمه بۆ پشتیوانیی له‌یلا گیوڤه‌ن لێره كۆبووینه‌ته‌وه. له توركیا هه‌تا ئه‌ورووپا ده‌نگی ئه‌و و به‌رخۆدانه‌كه‌ی سنووره‌كانی تێپه‌ڕاندووه. بۆ ئه‌وه‌ی ببینه ده‌نگی ئه‌و لێره كۆبووینه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ به‌رخۆدانی ئه‌و له ڕۆژی ٩٠هه‌مدا به‌رده‌وامه. سه‌باحه‌ت توونجه‌ل و سه‌لما ئرماك بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له‌و چالاكییه بكه‌ن، ٢١ ڕۆژه له مانگرتندان. له زیندانه‌كان ٣١٥ زیندانی له مانگرتندان. له ئه‌ورووپا و زیندانه‌كان چالاكییه‌كان به‌رفره‌وانتر ده‌بن. گۆشه‌گیریی ئیمڕاڵی ٢٠ ساڵه به‌رده‌وامه. وه‌ڵات ٢٠ ساڵه له‌ژێر گۆشه‌گیری دایه. كاتێك گۆشه‌گیری نه‌بوو، خه‌نده، ئاشتی، ڕووناكی و ئارامی پێشكه‌وتبوو. كاتێك گۆشه‌گیری ده‌ستی پێكرد، شه‌ڕ، پێشێلكاری، تووڕه‌یی و گریان پێشكه‌وت. له‌به‌رئه‌وه گۆشه‌گیری تاریكی و شه‌ڕه. بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به گۆشه‌گیری بێت، له‌یلا گیوڤه‌ن ٩٠ ڕۆژه هیوا و باوه‌ڕی پێشده‌خات. هێز و بوێری پێشده‌خات. به‌دڵنیاییه‌وه گۆشه‌گیری ده‌شكێنین. باوه‌ڕمان وه‌هایه كه گۆشه‌گیری ده‌شكێت و خۆر سه‌رله‌نوێ هه‌ڵدێت. ٩٠ ڕۆژه هیوا و بوێری له كه‌سایه‌تیی له‌یلادا سه‌رله‌نوێ ده‌ژیه‌ته‌وه. ئێمه به‌ڵێن به له‌یلا ده‌ده‌ین كه ڕووناكی له چاوه‌كانیدا نه‌كوژێته‌وه. ئه‌و ڕووناكاییه هه‌رگیز ناكوژێته‌وه.»
له درێژه‌ی گوته‌كه‌یدا بووڵدان گوتی: «ئێمه جارێكی دیكه بانگی هه‌موو كه‌سێكی به‌ویژدان ده‌كه‌ین كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌یلا و هه‌موو هه‌ڤاڵانی مانگرتوو له ژیاندا بمێننه‌وه، هه‌موومان ببینه ده‌نگی له‌یلا. ژینی له‌یلا ژینی وه‌ڵات، ئاشتی و دیموكراتییه. بانگ له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین هیوای گه‌لان بۆ ئاشتی خامۆش نه‌كات. هێشتا دره‌نگ نه‌بووه و كۆتایی به گۆشه‌گیری بێنن.»
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په نۆبه‌تی ئاشتی ده‌گرن
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند: «ئێمه ئه‌مڕۆ هه‌تا به‌یانی له په‌رله‌مان به‌به‌شداری هه‌موو په‌رله‌مانتارانمان نۆبه‌تی ئاشتی ده‌گرین. ڕێزدار له‌یلا گیوڤه‌ن ئێمه گۆشه‌گیری ده‌شكێنین و وه‌ها ده‌كه‌ین هه‌میشه بژی.»
s.m