هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كرد
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په و زۆر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په و زۆر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
چالاكیی مانگرتن له خواردنی په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌یلا گیوڤه‌ن له زیندان، مه‌به‌ستی لابردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ٢٧ ڕۆژی پڕكرده‌وه. ڕۆژ به ڕۆژ له ده‌ره‌وه‌ی زیندانیش مانگرتنه‌كان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست زیاتر ده‌بن. ئه‌مڕۆش په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له بینای په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په په‌روین بووڵدان، هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده) به‌ردان ئۆزتورك، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په دیلان دیرایه‌ت تاشده‌میر، سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په میتحات سانجار و په‌رله‌مانتاران كه‌مال بولبول، شه‌ڤین جۆشكوون، سه‌رپیل كه‌مالبای، حه‌بیب ئه‌كسیك، زوله‌یخا گولوم و ئه‌ردال ئایده‌میر به‌شدارن له مانگرتنه‌كه. هاوكات ڕێكخستنه‌كانی هه‌ده‌په له شاره‌كانی ئیسته‌نبووڵ، مێرسین، ڕوحا، ئامه‌د، شرنا‌خ، ئێلح، مێردین و مووش به به‌شداریی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له‌و شارانه له مانگرتندان.
په‌روین بووڵدان ڕایگه‌یاند، له‌ژێر چه‌تری په‌رله‌ماندا ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه و ٢ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بن. گوتیشی، چالاكییه‌كه‌یان بۆ پشتگیرییه له مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په كه ٢٧ ڕۆژه له زیندان مانی له خواردن گرتووه.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئامانجی مانگرتنه‌كه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئیمڕاڵییه، ئه‌م بابه‌ته پێویسته زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت له په‌رله‌مان. ڕاشیگه‌یاند، مانگرتنه‌كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا سه‌رده‌كه‌وێت. لابردنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئیمڕاڵی بۆ ئاینده‌ی توركیا، ئاشتی و دیموكراتی گرینگه.
s.m