هێرشە داگیرکەرییەکانى تورک لە فرانکفۆرت و مانهایم ئیدانە کران

لە شاری فرانفکۆرتی ئەڵمانیا هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا.

کوردستانیان لە شارەکانی مانهایم، ساربروکن و ماینز کۆبوونەوە و بەشداری چالاکییەکە بوون و هێرشەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستانیان ئیدانە کرد.

لە چالاکییەکەدا بنەماڵەى ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە ئیسماعیل نازلکول (قاسم ئەنگین)یش بە پۆستەرەوە بەشداری چالاکییەکە بوون.

دواتر لە رۆمینپارک میتینگێک رێکخرا. میتینگەکە دواى پێشکەشکردنی چەند وتەیەک و بە وتنەوەى دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" کۆتایی پێهات.

مانهایم

لە مانهایم بۆ شەرمەزارکردنی ھێرشەکانى دەوڵەتى تورک رێپێوانێک رێکخرا.

چالاکییەکە لەسەر داوای ناوەندی کۆمڵگەى دیموکراتیکى کورد (نەجەدەکە) لە بەردەم بینای شانۆی نیشتمانی دەستیپێکرد و پۆستەرێکى گەورە کە بە زمانی ئەڵمانی بوو لە چالاکییەکەدا کرایەوە و راگەیاندراویش بەسەر هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکەدا بڵاوکرایەوە.

لە ئاڵتیمزپلاتزیش میتینگێک رێکخرا. لە میتینگەکەدا بەرێوەبەرانی نەجەدەکە، و فەدا و دی لینکە و دۆستە ئەڵمانیەکانیان وتەیان پێشکەشکرد.

لە چالاکییەکەکەدا دروشمی "بژی بەرخودانی رۆژئاوا" دەوترایەوە و ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژەش بەرزکرابوونەوە.

ژ.ت