هێرشە پاکتاوکارییەکانى دەوڵەتى تورک لە ڤییەنا ئیدانەکرا

لە شاری ڤییەنای پایتەختى نەمسا هێرشە پاکتاوکارییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانەکرا.

چالاکییەکە لە بەردەم ئۆپێرای کارسپلاتز لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بەڕێوەچوو و تیایدا دروستکردنى دیوار لەلایەن دەوڵەتى تورک لە عەفرینیش ئیدانە کرا.

چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە ڤییەنا رێکخرابوو و تیایدا هێرشی پاکتاوکارانەى دەوڵەتى تورک و داگیرکەریى لە عەفرین ئیدانە کرا.

لە چالاکییەکەدا راگەیاندراو بڵاوکرانەوە و زانیاری بۆ رای گشتی لەبارەی هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و دروستکردنى دیوار لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە لە عەفرین خرایەڕوو.

ر.م