هەدەپە: ئاکەپە و مەهەپە خەون و خەیاڵی ١٢ی ئەیلول جێبەجێ دەکات

لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی هەدەپە ڕایگەیاند، ئەمڕۆش کاریگەری کودەتای ١٢ی ئەیلول دەبینرێت و وتی،" ئاکەپە و مەهەپە خەون و خەیاڵی ١٢ی ئەیلول جێبەجێ دەکات."

لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی هەدەپە بەبۆنەی ساڵیادی ١٢ی ئەیلولەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

هەدەپە وتی،"لەگەڵ ئەوەی ٤٠ ساڵ بەسەر کودەتاکەوە تێپەڕێوە بەڵام کاریگەری و ئەنجامەکەی هەستی پێدەکرێت."

لیژنەکە باسی لە پراکتیکی بەڕێوەبەرایەتی بەردەستی تورکی بەبیرهێنایەوە و وتی،"کودەتای ١٢ی ئەیلول بە شێوەیەکی قوڕستر بەردەوامە و ئاماژەی بە دەستگیرکردنی سەدان هەزار کەس، دوورخستنەوە، لەسێدارەدان، فاعل نادیار و نادادپەروەری سەر کورد، عەلەوی، ژن، رەنجدەران، هەنگاوی نایاسایی، دەستبەسەرداگرتنی مافی کرێکاران، داخستنی سەندیکاکان، دەستبەسەرداگرتنی مافی ڕێکخستن، کۆبوونەوە و خۆپیشاندەران، پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربرین و ڕاگەیاندن و وتی،"لە ڕووی کارە تێکدەریەکانەوە ئاکەپە و مەهەپە ئاوێنەی ١٢ی ئەیلولن."

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەخرایەڕوو کە خەون و خەیاڵی ئەفسەرە کودەتاچیەکان لە لایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەوە جێبەجێ دەکرێت و وتی،"سیستمی حکومەتی سەرۆککۆماری، بووەتە ڕژێمی کودەتای سەربازی، فاشیم و دیکتاتۆری، لەدژی گەلی کورد و کۆمەڵگای تورکیا، عەلەویەکان ، ژنان و رەنجدەران دەسەپێنرێت. لە لایەکی ترەوە دەسەڵاتەکەی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامی بە عەقڵیەتی کودەتای ١٢ی ئەیلول دەدات."

هەدەپە داگیرکردنی شارەوانیە کوردیەکان، دەستگیرکردنی پەەرلەمانتاران، نەهێڵانی یاسا، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و دەستبەسەرداگرتن یاسا، بەڕێوەبەریەکان و دادگای وەبیرهێنایەوە وو وتی،"نیشانەی عەقڵیەتی کودەتا و هاوکاریکردن لەگەڵ عەقڵیەتی کودەتاچیەکانە. ١٢ی ئەیلول نە تەنها ناوی کودەتایەکە، هەروەها دوێنێ و ئەمڕۆش ناوی عەقڵیەتی گەڕان بەدوای بەڕێوەبەرایەتیەکی ئۆتۆریتەرە."

ز.ش