هەدەپە: ئایاسۆفیا میراسی کەلتوری مرۆڤایەتیە
هەدەپە ناڕەزایی بەرانبەر کردنەوەی ئایاسۆفیا دەربڕی و ڕایگەیاند،"ئایاسۆفیا بۆ هەدەپە پارچەیەک لە میراسی مرۆڤایەتیە. پێویستە بڕیاری کردنەوەی هەڵبوەشێنرێتەوە."
هەدەپە ناڕەزایی بەرانبەر کردنەوەی ئایاسۆفیا دەربڕی و ڕایگەیاند،"ئایاسۆفیا بۆ هەدەپە پارچەیەک لە میراسی مرۆڤایەتیە. پێویستە بڕیاری کردنەوەی هەڵبوەشێنرێتەوە."
هەدەپە لەبارەی بڕیاری گۆڕینی ئایاسۆفیا بۆ مزگەوت ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. ڕاگەیەنراوەکە بە ئیمزای سەڤتاپ ئاکداغ وتەبێژی کۆمسیۆنی هونەری، کەلتوری و وەرزشی و سیاسەتی پەروەردەی هەدەپ بڵاوکرایەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە ئاکەپە و مەهەپە لە دەرەوە و ناوخۆدا لە سیاسەتدا گەیشتوونەتە کۆتایی و ناتوانن کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکان چارەسەر بکەن و بۆ ئەوەی لە قەیرانەکە بێنە دەرەوە یاری سیاسی لەسەر هەبوونی کەلتور و مێژوو بەکار دەهێنن.
هەدەپە وەبیریهێنایەوە کە دەسەڵات لە سەردەمی هەڵبژاردنەکاندا، ڕيگەیاندبوو کە ئایاسوفیا دەکەنە مزگەوت و لەو رێگەیەوە ویستیان کاریگەری لەسەر کەسە دیندارەکان دابنێن و بەم سیاسەتە هەوڵ دەدەن قەیرانی بێکاری و هەژاری بشارنەوە. میراسی ١٥ سەدەی ڕابردوو هەم بۆ کریستانەکان و هەم بۆ موسڵمانەکان بووەتە پەرستگەیەکی پیرۆز. ئەم دۆخە، ناتوانێت بە بڕیارنامەیەکی دەوڵەتی بگۆرێت و بکەوێتە خزمەتی بەتەنها ئایینێک. بڕیاری ئایاسۆفیا، لە یاریەکی سیاسی دەسەڵات و لەناوبردنی میراسی کەلتوری هیچ شتێکی تر نییە.
لە لایەن هەدەپەوە ئایاسۆفیا بەشێکە لە کەلتوری مرۆڤایەتی. ئەو بریارە لە رووی مێژوویی و کەلتوریەوە هەڵەیە و بە هەستی ئایینی و نەتەوەپەرستی دراوە. پێویستە ئەم بڕیارە هەڵبوەشێنرێتەوە و بۆ ئایاسۆفیا رێکخراوێکی دەرەوەی وڵات دابمەزرێنرێت. پێویستە یونسکۆ دەستوەردان بکات و مێژوو ناتوانرێت وەک یاریەکی سیاسی بەکاربهێنرێت."
ف.ق