هەدەپە کۆمەڵکوژی ٦ و ٧ی  ئەیلولی شەرمەزار کرد

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ٦٥مین ساڵیادیدا کۆمەڵکوژی ٦-٧ی ئەیلولی شەرمەزار کرد و هیوای خواست ڕووبەڕووی ئەو شەرمە ببنەوە و دادپەروەری جێبەجێ بکرێت.

لینژەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە لەبارەی ساڵیادی کۆمەلکوژی ١٩٥٥ لەدژی ڕۆم و ئەرمەنەکاندا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوککردەوە و ڕایگەیاند کە ٦-٧ی ئەیلولی ١٩٥٥ لە ئەستەنبوڵ و ئیزمیر لەدژی ڕۆم و ئەرمەن و کریستیان و موسەویەکانی لە زۆت دەڤەری تورککیا هێرشێکی پلانبۆداڕێژراو و سیستماتیک ئەنجامدرا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، بەپێی ئامارە فەرمیەکان لە ئەستەنبوڵ ٧٣ کلێسا، ٨ ئەیازنامە، ٢ ماناستیر، ٣.٥٨٤ناوەندی ئایینی ڕۆمەکان، ٥.٥٣٨ ماڵ و کارگە سووتێنران و وێران و تاڵانکران. هەدەپە وتی هێرشەکە لەلایەن لیژنەی تاکتیکی سەفەربەری، کۆنترگەریلا و بەرپرسانی میت و خزمەتی ئاسایشی میللیەوە ئامادە و ئەنجامدرا."

هەدەپە داوای کرد کە دەوڵەتی تورک ڕووبەڕووی ڕاستیەکانی ئەو کۆمەلکوژیە ببێتەوە و ئەنجامدەرانی ئاشکرا بکات، قەڕەبووی قوربانیان لە ڕووی گیانی و مادیەوە بکاتەوە.

هەدەپە وتیشی،"سەرەتا ڕۆم و ئەرمەنەکان کە لە کۆمەڵکوژیەکە کوژران، یادی هەموو هاوڵاتیە کریستیان و موسەویەکان بەڕێز و خەمگینیەوە دەکەینەوە و ئەو عەقڵیەتە تاریکە شەرمەزار دەکەین."

ز.ش