هەدەکە: کردەوەکانی ٦-٧ ئەیلول تا ئێستاش جێبەجێ دەکرێن

ئەنجومەنی گەل و باوەڕیەکانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) کۆمەڵکوژی ٦-٧ی ئەیلولی ١٩٥٥ی لە ٦٥مین ساڵیادیدا شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە بەداخەوە هەمان سیاسەت و کردەوەکان لە ئێستاشدا جێبەجێ دەکرێن.

ئەنجومەنی گەل و باوەڕیەکانی هەدەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کۆمەلکوژی ٦-٧ی ئەیلول بە ئاگاداری و بە دەستی حکومەت ئەنجامدراوە.

هەدەکە باسی ئەوەی کرد کە هەمووان چالاکی شەڕی تایبەت بوون کە بە شان و باڵیاندا هەڵیاندەدا. هەندێک کەس لەوانەی کۆمەڵکوژیەکەیان ئەنجامدا بە ڕووکەشی دادگاییکران بەڵام ئەنجامەکەی نەگۆڕا و کردەوەکانیان گەیشتە ئەنجام. ڕاگواستنی ئەتنیکی و دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکیان ئەنجامدرا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرا،"لە ئێستادا لەبەرئەوەی گەلانی تر نەماون، هێرش دەکەنە سەر موسڵمانەکان. پلانی تێکشاندن کە دۆخێکی نوێی پلانی شار ئیسلاحە، بە جێگریکردنی پەنابەران بەردەوامە."

هەدەکە ئەوەی خستەڕوو کە هەمان سیاسەت و کردەوەکان لە ئێستاشدا بەردەوامن و رایگەیاند، "ئەو کردەوانەی کە ئەو کاتە بە بەشداری بەشە رێکخراویەکان ڕوویاندا، ئێستا بۆ فاشیزم سیاسەتی سیستم گۆڕاوە."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا لەدژی شەڕخوازی دەسەڵاتداران بانگەوازی بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانی ئازاد و یەکسان کرا.

ف.ق