چواره‌مین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیی خوولی نۆیەمی کۆنگرەی دیموکراتیی گەلان (هەدەکە - HDK) بەڕێوەچوو. ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکە ئاشکرا کرا كه تیایدا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هەڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵ، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و گۆشەگیریی سه‌ر ئۆجالان كراوه.
له ئه‌نجامنامه‌كه‌دا هاتووه، «هەوڵە داگیرکارییەکان لە باشووری کوردستان، هەڕەشە قورسەکان كه لە ڕۆژاڤا دەکرێن، هەڕەشە سەربازییەکانی هێرشکردن بۆ سەر دەریای سپی و لیبیا ده‌ریده‌خات کە ئیرادەی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە یان عه‌قڵی ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت بۆشاییەکانی سیستمی نێونەتەوەیی پڕ بکاتەوە. عەقڵیه‌تی دەوڵەت نیگەرانی بلۆکی هێزە ئەورووپییەکان له پەیوەندی نێوان تورکیا و ڕووسیا بەکار دێنێت.
«بە [ئۆپەراسیۆنی پەنجە] هەوڵ ده‌درێت کە ده‌وری شۆڕشی رۆژاڤا بەتاڵ بکرێت و سیستمبوون و بەداهاداربوونەکەی لە گۆڕەپانی نێونهتەوەییدا ئاستەنگ بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کورد و گه‌لی كورد واز لە دەستکەوتەکانی بهێنێت و ئەو په‌یمانه‌ی کە لەگەڵ گەلی تورکیا به‌ستراوه تێکبدات، سیاسەتێك بەڕێوە دەبات. لە کاتێکدا كه کەم ماوە مێزی ئاشتی بۆ سووریا دیاری بکرێت، بۆ ئەوه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی لە هێڵی بزووتنه‌وەی ئازادیدان لە دەوری ئەو مێزە نەبن، هۆزە عەرەبەکان دنە دەدات و لە لایەکی دیکەشەوە لەگەڵ بارزانی پەیمان ده‌به‌ستێت.»
هەدەکە ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، مومکین نییە ده‌رک بە بێدەنگیی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان لە بەرانبەر داگیرکاریی بکرێت و ڕایگه‌یاند، «ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی له دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییدا دژی حکومەتی باشووری کوردستان هاتنه ئاراوه، دیارە کە زۆر کاریگەر بوون و تا ئه‌و ئاسته‌ی زیان بە یەکێتی نەتەوەیی بگه‌یه‌نێت، ڕێی بۆ ته‌سلیمبوون کردووەتەوە. لەم قۆناغەدا مەترسی هەیە کە کوردان له‌گه‌ڵ یەکتری شەڕ بکەن. لەم ڕووەوە بەناوی هەدەکەوە هۆشداری دەدەین.»
لە درێژه‌ی ئەنجامنامەکەدا ئاماژه به پەیامەکانی ئه‌م دواییه‌ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کاتی چاوپێکەوتنەکاندا كراوه و تیایدا هاتووه، «بەڕێز ئۆجالان لەو چاوپێکەوتنانه‌ی له ٢ی ئایار بەدواوە بەڕێوەچوون، ڕایگه‌یاند کە ئەو هێشتا له‌گه‌ڵ چارەسەری ئاشتی و دیموکراتیدایه. باسی لەوەش کرد کە دەبێت دەوڵەت و دەسەڵات لەو ڕووەوە هەنگاو بنێن. ئەو چاوپێکەوتنانە هەناسەیان هێنایه‌وه بەر کۆمەڵگە. بەڵام دەوڵەت و دەسەڵات بەردەوامن لە گۆشەگیری. بەناوی هەدەکە ڕایده‌گه‌یه‌نین؛ هەم بۆ ئامادەکردنی کۆمەڵگە بۆ چارەسەری ئاشتی و دیموکراتی، هەمیش بۆ ئافراندنی هه‌ستیاریی کۆمەڵایەتی لە دژی گۆشەگیری، گه‌شه به تێکۆشانی خۆمان ده‌ده‌ین.»
s.m