٤ ئەندامی پارتی شۆڕشگێر دەستگیرکران

لە ئەستەنبوڵ و ئیزمیر ٤ ئەندامی پارتی شۆڕشگێر دەستگیرکران.

‌هێرشی دەسەلاتی ئاکەپە – مەهەپە لەسەر کوردان و شۆڕشگێران بەردەوامە.

لەو چوارچێوەیەکدا لە ئەستەنبوڵ و ئیزمیر پۆلیسی تورک بە سەر مالانیان دادا و ٤ بەرێوەبەری پارتی شۆڕشگرێریان دەستگیر کرد.

لە ئەستەنبوڵ حسێن یڵدرم، باشاک یەشلئۆت، جان چڵدر ئەندامانی پارتی شۆرشگێر و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی (دەڤ – گەنج) دەستگیرکران.

لە ئیزمیریش ڤوراڵ کۆسە ئەندامی ئەنجومەنی پارتی شۆڕشگێر دەستگیر کرا.

ف.ق