پارێزەران بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان دا ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

نەورۆز ئویساڵ، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، جەنگیز یورەکلی و مەزڵوم دینچ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوى سبەی بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان کرد.

پارێزەران لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە تاوەکو ئێستا ١٠٢ جار سەردانی بەرپرسانیان کردووە و داوای چاوپێکەتنیان لەگەڵ ئۆجالان کردووە، بەڵام وەڵامی هیچ یەک لە داواکانی پارێزەرانیان نەداوەتەوە.

ژ.ت