پارێزەران بۆ چاوپێکەتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی داواکار گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

نەورزۆ ئۆیساڵ، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، مەزڵوم دینچ و جەنگیز یورەکلی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى سبەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە تاوەکو ئێستا دەوڵەتی تورک وەڵامی هیچ یەک لە داواکانى پارێزەرانی بۆ سەردانکردن و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان نەداوەتەوە.

ژ.ت