ڕۆژی ٨ی كانوونی یه‌كه‌م\١٧ی سه‌رماوه‌ز له شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا زانا و نووسه‌ری گه‌وره‌ی كورد پڕۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز له ته‌مه‌نی ٨٥ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. ئه‌مڕۆ له شاری به‌رلین به ئاماده‌بوونی هاوژینه‌كه‌ی و سه‌دان كه‌س له دۆست و هاوڕێیانی كۆچكردوو مه‌ڕاسیمی پرسه به‌ڕێوه‌چوو.
له پرسه‌كه‌دا هاوژینه‌كه‌ی و دۆستانی جه‌مال نه‌به‌ز گوته‌یان پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌یان به ته‌مه‌نی پڕ له تێكۆشانی ئه‌و زانایه كرد له‌پێناو زانست، سیاسه‌ت، بیری نه‌ته‌وه‌یی، زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی. ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا كه جه‌مال نه‌به‌ز به‌هایه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ كوردستان و له‌ده‌ستدانی، خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه.
شاندێكی ئه‌و چالاكانه‌ی له‌پێناو كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، له به‌رلین مانیان له خواردن گرتووه، سه‌ردانی پرسه‌كه‌یان كرد.
s.m