په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له هۆڵی په‌رله‌مان نۆبه‌تی ئاشتی ده‌گرن
هه‌موو په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په بۆ پشتیوانی له‌یلا گیوڤه‌ن له هۆڵی په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستیان به نۆبه‌تگرتنی ئاشتی كرد و تا سبه‌ینێ به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌موو په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په بۆ پشتیوانی له‌یلا گیوڤه‌ن له هۆڵی په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستیان به نۆبه‌تگرتنی ئاشتی كرد و تا سبه‌ینێ به‌رده‌وام ده‌بن.
فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ پشتیوانی كردن له له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په كه له‌پێناو كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ماوه‌ی ٩٠ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه، له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستی به چالاكیی «نۆبه‌تی ئاشتی» كرد بۆ ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێك.
هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی و هه‌موو په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په به به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستیان به چالاكییه‌كه كرد.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په فاتمه كورتالان گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و به‌بیری خسته‌وه كه گیوڤه‌ن ئه‌ندام ئه‌م په‌رله‌مانه‌یه و ٩٠ ڕۆژه له مانگرتندایه. گوتی، له‌یلا گیوڤه‌ن ٩٠ ڕۆژه له‌پێناو سه‌روه‌ریی قانوون و كۆتایی هێنان به جیاكاری، هه‌روه‌ها له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی ده‌ستی به مانگرتن كردووه.
«كاتێك سیاسه‌ت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كات، مرۆڤ ڕێی له به‌رده‌م نامێنێته‌وه و جه‌سته‌ی خۆی ده‌خاته به‌رده‌م مردن. له‌یلا گیوڤه‌ن و هاوڕێكانی كه ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه، بۆ ئه‌وه مانیان گرتووه تا قانوون سه‌روه‌ر بێت و جێبه‌جێ بكرێت. ده‌بێ ئێمه له‌ژێر چه‌تری په‌رله‌ماندا چاره‌سه‌ری بدۆزینه‌وه. به‌ر له‌وه‌ی كه‌سێك بمرێت، ده‌بێ په‌رله‌مان ده‌موده‌ست به به‌رپرسایه‌تیی خۆی هه‌ستێت. ته‌نیا وه‌ها ده‌توانن ڕێ له مردن بگرن. ئێمه جارێكی دیكه داوا ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌یلا بژی، ده‌بێ په‌رله‌مان به به‌رپرسایه‌تییه‌وه مامه‌ڵه بكات.»
s.m