پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی ڕێکخستنی ئەسەپەی ئیزمیر

پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی ڕێکخستنی ئەسەپەی ئیزمیر. پۆلیس بە بیانووی ئەوەی کە بەدوای کەسێکدا دەگەڕن، کەسانی ناو باڵەخانەکەیان دەستگیر کرد.

پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی ڕێکخستنی پارتی سۆسیالیستی ژێردەستەکان (ئەسەپە)ی ئیزمیر. هێزەکانی پۆلیس کە رایانگەیاند بەدوای عەلی حەیدەر کەلەش ئەندامی ئەسەپەدا دەگەڕێن، لە باڵەخانەکە دەستیان بە پشکنین کرد. پۆلیس رێگەی بە چوونە دەرەوە و هاتنە ژوورەوەی ئەندامانی ئەسەپە نەدا و ناسنامەی ئەوانی کۆنتڕۆڵ کرد.

لە کاتی گەڕان و پشکنیندا گوڵستان کلچ کۆچییغیت پەرلەمانتاری هەدەپەی مووش سەردانی باڵيخانەی ئەسەپە کرد و چاودێری دۆخەکەی کرد. کۆچییغیت لەبەردەم باڵەخانەکە قسەی کرد و ڕایگەیان لە لە باڵەخانەکە هێزەکانی پۆلیس بە ئەنقەست دەستیان بە گەڕان و پشکنین کردووە، ئەو کەسانەی لە باڵەخانەکەدان دەستگیرکراون و ئەوانیش هەنگاو بەرەو دواوە نانێن و وتی،"ئێمە دەست لە تێکۆشانی یەکسانی هەڵناگرین. هەرچیەک دەبێت با ببێت، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تێکدەشکێنین."

لەو کاتەی کە کۆچییغیت قسەی دەکرد، پۆلیس ئەندامانی هەدەپەی دوورخستەوە.

دواتر گولچین تاشکران ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئەسەپە قسەی کرد و وتی،"بە بیانووی دەستگیرکردنی عەلی حەیدەر کەلەش لە باڵەخانەکەمان دەست بە گەڕان کراوە. بە شێوەیەکی ئەنقەست هەڵیانکوتاوەتە سەر باڵەخانەکە. لەدژی فاشیزم بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین و هیچ کاتێک خۆمان ڕادەست ناکەین."

ف.ق