پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەرانى پارتى چەپ لە ئۆپسالاى سوید پشتیوانیان لە مانگرتوان کرد

پەرلەمانتاران و بەڕێوەبرانى پارتى چەپ لە شاری ئۆپسالای سوید بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پشتیوانیکردن لە چالاکییەکانی مانگرتن، کۆبوونەوە.

پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەرانى پارتى چەپی سوید وێنەى لەیلا گیوڤەنیان بەرزکردەوە و رایانگەیاند، پشتیوانییان بۆ چالاکییەکانى مانگرتن و مانگرتنەکەى گیوڤەن تاوەکو کۆتایهاتن بە گۆشەگیری بەردەوامیى دەبێت.

پەرلەمانتار ئیلۆنا شاتماری ڤالدۆ رەخنەى لە رێگریی چاوپێکەوتنى نێوان عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەگەل پارێزەرەکانى و بنەماڵەکەى کرد و وتى "دەبێت گۆشەگیریى سەر ئۆجالان کۆتایى پێ بهێنرێت".

تۆربجۆرن بجۆرلوند سەرۆکى پارتى چەپ لە هەرێمى ئۆپسالا رایگەیاند، مافی مرۆڤ بۆ هەموانە و پێویستە ئەوەش لیدەری کورد عەبدوڵا ئۆجالان بگرێتەوە.

یەکبوون ئالپ ئەندامى بەڕێوەبەریى پارتى چەپ رایگەیاند، دڵخۆشن بە ئازادیى لەیلا گیوڤەن و هیوداران هەموو زیندانیانى سیاسی ئازاد بکرێن.

ئالپ راشیگەیاند "پێویستە بۆ بە دیموکراتیکردنى وڵات و چارەسەری ئاشتییانە گۆشەگیریى سەر ئۆجالان کۆتایى پێ بهێنرێت".

ر.م