چالاکی مانگرتن لەخواردن لە کەنەدا بەردەوامە

چالاکی مانگرتن لەخواردن لە شاری تۆرێنتۆی کەنەدا کە بە مەبەستی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەررێبەری گەلی کوردعەبدولا ئۆجالان دەستی پێکردووە، لەدوویەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە.

چالاکییەکانی مانگرتن لەخواردن بەئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان لە هەمووشوێنی جیهاندا بەردەوامە.

یەکێک لەوچالاکییانە لەشاری تۆرێنتۆی کەنەدا ئەنجام دەدرێت. چالاکی مانگرتن لەخواردن کە بە پیشەنگایەتی مەجلیسی گەلی کوردی دیموکراتیک بەڕێوە دەچێت، دووڕۆژە بەردەوامە. کوردستانیان لەبەردەم بینای کۆمەڵەی کوردیدا ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە وگۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان شەرمەزارکرد. هاوکات چالاکییەکەی هاوسەرۆکی کەجەکە لەیلا گۆڤەن پیرۆزکرا.

ک-ش