چوارەم رۆژی رێپێوانە درێژمەوداکەی گەنجان کۆتایی پێهات

رێپێوانە درێژمەوداکەی گەنجانی کوردستانی و کەسانی ئەنتەرناسیۆنالیست کە لە شاری هانۆڤەری ئەلمانیاوە دەستپی پێکردبوو، چوارەم رۆژی تێپەڕاند.

رێپێوانە درێژمەوداکە کە بە دەستپێشخەریی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و تێکۆ-ژنەوە بەڕێوە دەچێت و لە لایەن گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیستەوە پشتگیریی لێدەکرێت، بڕیارە لە شاری هامبورگ کۆتایی پێبێت.

لە چوارەم رۆژی رێپێوانەکەدا، ژنانی گەنج بە چەندین زمان گۆرانی شۆڕشگیڕیان وتەوە و هاوکات تیشکیان خستە سەر توندوتیژی ژنان و یادی ئەو ژنانەیان کردەوە کە بە دەستی سیستمی پیاوسالاری کوژراون.

لە کۆتایی رێپێوانەکەشدا، سیمینارێک لە بارەی رەگەزپەرەستیی کۆمەڵایەتی پێشکەش کرا.

چوارەم رۆژی رێپێوانەکە، ئێوارەی دوێنێ لە شاری لونەبورگ بە سازکردنی هەڵپەڕکێیەک کۆتایی پێهات.

ز.ش