'ڕۆژ ڕۆژی خاوەنداریەتی لەچالاکوانانە'

گیروانی بەندیخانەی گەبزە ناڕازیی خۆیان لەهەمبەربێدەنگی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەئاست گۆشەگیریدا نیشاندا و وتیان، " ڕۆژڕۆژیی خاوەنداریەتی لە چالاکوانانە، رۆژی شکاندنی گۆشەگیرییە."

چالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان بەردەوامە. لەبەندیخانەکانی تورکیا وباکووری کوردستان ٣٠ گیراوی سیاسی دەستیان بە چالاکی رۆژوویی مردن کردووە. گیراوای ژن لە بەندیخانی گەبزە، دەربارەی مانگرتن لەخواردن، ڕۆژوویی مردن و بەرخۆدانیی دایکان لەبەردەم بەندیخانەکاندا، نامەیەکیان ئاراستەی ڕایی گشتیی کرد.

گیراوان ناڕەزایی خۆیان لەهەمبەرهێرش لەدژی دایکان نیشاندا و وتیان، " دەبێت کە ئێمە دەنگی ئەوان نەبیستین، بەڵام دایکانی ئێمە هەرڕۆژە لە شوێنێک کە ١٠٠ مەتر لەئێمەوە دوورە لەسەرعەرد رایاندەکێشین و دەکرێنە ئامانجی هێرشەکانی دوژمن. هەرڕۆژە لەبەردەم بەندیخانەی گەبزە شەرمەزارییەک بۆ مرۆڤایەتی تۆماردەکرێت. ئەوشەرمەزارییە لە مێژوودا تۆماردەکرێت. بەڵام ئەمە بەشی ئەوە ناکات کە مرۆڤ کۆتایی بەبێدەنگی بهێنێت و پێچی لێنەکاتەوە.

'تاکە داواکاری هەڤاڵانی ئێمە، شکاندنی گۆشەگیرییە'

ئێمە ئیستا شایەتحاڵی مێژوویی ڕۆژوویی مردنین. بۆئەوەی کە داواکاری ئێمە نەهاتووەتە دی. هاوڕێ فەرهاد کوورتای ٣٧سال پێش وتبووی، ' ئەوشتەی کە ئیستا ڕوودەدات و دەوتررێت دەبنە مێژوو'. ئێمەش لەئیستاوە شایەتحاڵی مێژووین. ئێمە دەبینین کە جەستەی هەڤالانمان ڕۆژبە ڕۆژ دەتوێتەوە. هەربۆیە دەمانهەوێت جارێکی تردۆخەکە لە ئێمە ببیستن. ٢٢ی ئادارهاوڕێی ئێمە ئایتەن بەهجەت لەسەررێبازی هەڤاڵ مەزڵووم و سەما بووە نەورۆز.

تاکە داواکاری هەڤاڵانی ئێمە کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری بوو. چالاکییە فیداییەکانی هەڤاڵانی ئێمە هاوارێکی بەرز و هەلوێستێکی مێژوویی بوو. داوایان کرد لە بەردەم گەل ومرۆڤایەتیدا ببنە دەنگی بەرخودێرەکان و بە ئیرادەی پۆڵایینی خۆیان تێبکۆشن. بەڵام ئەمە بەس نەبوو کە بێدەنگی بشکێت، ویژدانە کوێر وکەڕەکان خەویان لێکەوتووە.

بۆ هەڤال لەیلا، ناسر و مانگرتووانی تر هەرڕۆژ وهەرساتێک گرینگە. ئەوکەسانەی کە بە بڕیاردارییەوە چاویان لەهەمبەر ڕاستییەکان گرتووە، ئاخۆ چون قەبووڵ دەکەن کە دایکەکانمان بەسەرعەرددا بکێشرێن. بەناوی گیراوای ژنی بەندیخانەی گەبزە دەپرسین؛ ئایا گیانی ٧مرۆڤ بەس نەبوو کە ویژدانی ئێوە بەخەبەربێتەوە؟ هاواری دایکانی جەرگ سووتاو بەس نەبوو کە ئێوە خاوەنداریەتی لەچالاکییەکەی ئێمە بکەن؟ بۆ خاوەنداریەترییی لە ئازادیی گەلەکەمان و رێبەرئاپۆ کە ٢١ساڵە لە گۆشەگیرییدایە، ئایا ئەوەش بەس نەبوو؟ ئیتر بەسە، ماوەیەکی کورتە کە ٧ مرۆڤ گیانی خۆیان بەخت کردووە. ڕۆژ ڕۆژی خاوەنداریەتی لە چالاکوانانە، ڕۆژی کۆتایی هێنان بەگۆشەگیرییە."

ک-ش