ڕێپێوانی درێژمەودا بۆ 'ستاتۆی شەنگال' دەستیپێکرد

ڕێپێوانی درێژمەودای دوو ڕۆژەی لەنێوان شارەکانی جەلە و هانۆڤەری ئەڵمانیا بە دروشمی 'نا بۆ قڕکردن، ستاتۆ بۆ شەنگال' دەستیپێکرد.

چالاکوانان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەکاتژمێر ١٠:٣٠ دا لە پارکی بەردەم شارەوانی شاری جەلە کۆبوونەوە.

دوای خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، بەناوی کۆمیتەی ئامادەکارەوە چیچەک فیکرەت و جەرجوور قسەیان کرد.

ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکار ئاماژەیان بە گرنگی یەکێتی کوردان کرد و داوایان کرد شەنگال ببێتە خاوەن ستاتۆ. باسی گرنگی ستاتۆی شەنگال کرا کە دەتوانێت رێگری لە قڕکردنی نوێ بگرێت.

ڕێپیوانەکە لە لایەن ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵاتەوە ڕێکخرا.

لە رێپێوانەکەدا یوکسەک کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکە – ئە، تاهر کۆچەر هاوسەرۆکی کۆن – مەد و لەتیف کاراکاش وتەبێنی هەرێمی ساکسۆنیای خوارووی فەد – دەم ئامادە بوون.

چالاکگەر  ڕۆژی دووەم کاتژـیر ١٠:٠٠ لە لارتە دەستپێدەکات و لە هانۆڤەر بە میتینگێک کۆتایی دیت. لە چوارچێوەی ڕێپێوانەکەدا کاتژمێر ١٦:٠٠ دۆسیەیێک لەبارەی شەنگال پێشکەش بە ئەنجومەنی هەرێمی ساکسۆنیای خواروو دەکرێت. بۆ بەشداریکردن لە میتینگی بەردەن پەرلەمانی هەرێمەکە بانگەوازی لە کورد و دۆستەکانیان کرا.

ف.ق