ڕێپێوانی درێژمەودا بەردەوامە: لەگەڵ ڕێبەرایەتی کوردستان ئازاد دەکەین

ڕێپێوانی درێژمەودا کە لە هانۆڤەر دەستیپێکرد، بەردەوامە. گەنجان لە هاربوگەوە بەرەوە هامبۆرگ دەچن.

ڕێپێوانی درێژمەودا بە دروشمی 'بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێکەوە سەرهەڵدان' ٥ی ئەیلول لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا دەستیپێکرد و بەردەوامە. چالاکوانان بۆئەوەی دەست بە بەشی کۆتایی ڕێپێوانەکە بکەن لە گۆڕەپانێکی هاربورگ کۆبوونەوە. لەگەڵ ئەوەی دوێنێ هێزەکانی پۆلیس توندوتیژیان بەرانبەر گەنجان ئەنجامدا، ڕێپێوانەکە بە جۆش و خڕۆشێکی گەورەوە بەردەوام بوو.

ڕۆژی کۆتایی ڕێپێوانەکە لەنێوان هاربورگ و هامبۆرگدا دەبێت. گەنجان ٢٠ کیلۆمەتر بەپێ دەڕوون و بەم شێوەیە کۆتایی بە ڕێپێوانی ١١٠ کیلۆمەتر خۆیان دەهێنن.

کۆمیتەی ئامادەکار ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆئەوەی ڕێگری لە رێپێوانەکە بکات دوێنێ هێرشی کرد و جیهانیش بینی کە هێرشێکی دەرەوەی مرۆڤایەتی ئەنجامدر. پلانیان دژی ئێمە بەڕێوەبرد. ئێمە هەواڵەکانی ڕاگەیاندنی ئەڵمانیا قبوڵ ناکەین. هەوڵیاندا ڕێپێوانەکەمان ئاستەنگ بکەن و ئیرادەما  بشکێنن.

کۆمیتەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە بەردەوامی بە بەرخۆدانی خۆیان دەدەن و لەگەڵ ڕێبەرێکی ئازاد کوردستان ئازاد دەکەن.

ف.ق