ڕێپێوانی درێژمەودا لە ڕۆژی دووەمدا بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات

ڕێپێوانی درێژمەودا کەلەدژی قڕکردن بە داواکاری 'ستاتۆی شەنگال' ئەنجامدرا، لە ڕۆژی دووەمدا بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ڕێپیوانی درێژمەودا بۆ ستاتۆی شەنگال، کە لە شاری جەلەی ئەڵمانیا دەستیپێکرد لە ڕۆژی دووەمدا بە دروشم لە شاری هانۆڤەر کۆتایی هات.

ڕۆژی دووەمی ڕێپوانەکە کاتژمیر ١٠:٣٠ لە شاری لەهرتە دەستیپێکرد و لەگەڵ جەماوەرێکی زۆر یوکسەک کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکە – ئە و لەتیف کاراکاش وتەبێژی فەد دەمی هەرێمی ساکسۆنیای خواروو، کەسایەتی ئێزدی، نوێنەرانی کۆمەڵەکان و دەزگا و ئەنجومەنەکانی هەرێمەکە بەشداریان کرد.

چالاکوانان کە بە مۆڕاڵێکی گەورەوە ڕێپێوانیان ئەنجامدا، لە هەموو پشوویەکدا گۆرانیان وت و هەڵپەڕین.

چالاکوانان کاتژمیر ١٦:٠٠ گەیشتنە هانۆڤەر و میتینگیان ئەنجامدا و دواتر لێدوان و ڕاگەیەنراو خوێندرانەوە.

دواتر ڕێپێوانەکە لە ڕۆژی دووەمدا بە هەلهەلەلێدان و دروشم و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ف.ق