ڕێپێوانی درێژمەودا لە ڕۆژی پێنجەمیدا بەردەوامە
ڕێپێوانی درێژمەودا گەنجانی کورد و ئیتەرناسیۆنالیست بە دروشمی 'پێکەوە ڕاپەرین' لە ڕۆژی پێنجەمیدا بەردەوامە.
ڕێپێوانی درێژمەودا گەنجانی کورد و ئیتەرناسیۆنالیست بە دروشمی 'پێکەوە ڕاپەرین' لە ڕۆژی پێنجەمیدا بەردەوامە.
ڕێپێوانی درێژمەودا کە لەلایەن زبوتنەوەی شۆرشگێر و ژنانی گەنجی شۆڕشگێر ڕێکخراوە و ژمارەیەک گەنجی ئینتەرناسیۆنالیستیش لە وڵاتانی ئەوروپا بەشداریان تیدا کرد بەردەوامە.
بە دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و سەرهەڵدان' ٥ی ئەیلول لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا دەستی پێکرد و لە ڕۆژی پێنجەمیدا بەردەوامە.
تەکۆ – ژن لە ڕۆژی چوارەمی چالاکیەکەدا ڕایگەیاند کە ئەوان بەشداری لە کەمپینی 'ئێمە نا دەڵێین'ی ژنانی باشووری و ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین. ژنان ڕایانگەیاند کە ئەوان بە دەسەڵاتی پیاوسالار دەڵێن 'نا' و لە ناوەندی شارەکە لەدژی کوشتن و دەستدرێژیکردن بۆسەر ژنان چالاکیان ئەنجامدا.
گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیستیش بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد. ڕێپێوانەکە کاتژمێر ١٠:٠٠ لە لونەبورگ دەستیپێکرد.
لە وڵاتانی جیاوازی ئەوروپا زۆر گەنجی دژەفاشیست و فیمینیستیش بەشداریان کرد. گەنجان بۆ هەر ڕۆژێک دروشمێکیان دیار کردووە. گەنجان ئەمڕۆ بە دروشمی لەدژی فاشیزم و نەژادپەرستی 'پێکەوە سەرهەڵدان' دەستیان بە ڕێپێوانەکە کرد.
١٥ کیلۆمەتر بەپێ دەچن و چالاکی ڕۆژی پێنجەم لە وینسین – لوهیی کۆتایی دیت.
ف.ق