ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان بە جۆش و خڕۆشەوە بەردەوامە

ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان لە شاری ئەسچیدی ئەڵمانیا بەردەوامە

ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئازادی ئۆجالان دەستپێکرا، لە ڕۆژی سێیەمدا لە شاری ئەسچیدی ئەڵمانیا بەردەوامە.

لەگەڵ هەوڵە تێکدەریەکانی پۆلیسی ئەڵمانیاش گەنجان بە جۆش و خڕۆشەوە بەردەوامی بە ڕێپێوانی درێژمەودا دەدەن.

'پێویستە پێکەوە هەستینە سەرپێ'

گەنجان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە شەمەندەفەر لە جیلیەوە بەرەو ئەسچید بەڕێکەوتن. بەرلە ڕێپێوانەکە ئەندامێکی بوستسهاوس قسەی کرد و وتی،"ساڵی ڕابردوو لەم شوێنەدا کەسێک لەلایەن نازیە ئەڵمانیەکانەوە کوژرا و یاسی دەکەینەوە. پێویستە لەدژی فاشیزم پێکەوە تێبکۆشین."

گەنجان بە وتنەوەی سروسی چەرخی شۆڕش بەردەوامیان بە ڕێپێوانەکەدا. گەنجانتا شاری ئونتیرلوبی بەردەوامی بە ڕێپێوانەکەیان دەدەن.

ف.ق