ڕێپێوانی هەزاران کوردستانی لەشتوتگارتی ئەڵمانیا بۆپشتیوانی لەگیوڤەن

لەشاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بەهەزاران کوردستانی بەئامانجی خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی هاوسەرۆکی کەجەدە وپەرلمانتاری هەدەپە لەیلاگیوڤەن ڕژانەسەرشەقامەکان.

چالاکییەکان بۆتیشک خستنەسەردۆخی تەندروستی هاوسەرۆکی کەجەدە وپەرلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ ،لەیلاگیوڤەن کە بەئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ٧٣ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە، لە شارو ناوەندە ئەورووپاییەکان بەردەوامە.

دوابەدوای بانگەوازییەکەی کەجەکە بۆخاوەنداریەتی کردن لە لەیلاگیوڤەن لەشاری شتوتگارتی ئەڵمانیا نزیکەی ٢هەزارکەس کۆبونەوە وبەدرێژایی ٣کم بەرەوکۆنسوڵخانی تورکیا ڕێپێوانیان کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا پۆسترونوسراوەی داواکارییەکەی لەیلاگیوڤەن داواکاری ئێمەشە بەرزکرایەوە ولەدژی گۆشەگیری سەرئۆجالان دروشم وترایەوە.

چالاکییەکە بە دەسپیشخەری ژنانی گەنجی ئازاد و تەڤگەری شۆڕشگێڕانی ئازاد بەڕێوەچوو، لە خۆپیشاندانەکەدا٢ گەنج دەستگیرکران. خۆپیشاندەران ڕایانگەیەند کە هەتاکوو ئەودوو گەنجە ئازاد نەکرێن چالاکییەکەمان درێژە پێدەدەن، پۆلیسی ئەڵمانیا بەناچارئەودووگەنجەی ئازادکرد.

چالاکییەکە بەوتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.

ک-ش