ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە عێراق بەرز بووەوە بۆ ١٣ کەس

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ٥ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە عێراق ڕاگەیاند و بەوەش ئێستا ژمارەی تووشبوون بەرز بووەتەوە بۆ ١٣ کەس.

دوای ئەوەی چەند کەس لە چەند پارێزگایەکی عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبوون، کە ژمارەیان گەیشتبووە ٨ کەس، ئەمشەوە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ٥ حاڵەتی دیکەی تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند، کە ٤ حاڵەتیان لە بەغدادی پایتەخت تۆمار کرابوون و حاڵەتی پێنجەم لە پاریزگای بابل تۆمار کراوە.

 بەمەش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بەرز بووتەوە بۆ ١٣ کەس.

ژ.ت