ژمارەی دەستگیرکراوەکانی شاری ئامەد گەیشتە ٢٢ کەس –نوێ کرایەوە-

لە شاری ئامەد ژمارەی ئەو ژنە چالاکانەی دەستگیر کران، گەیشتە ٢٢ کەس.

لە چوارچێوەی بڕیاری لێپرسینەوە لە ٣٣ کەس کە لە لایەن داواکاری گشتی شاری ئامەدەوە درا، ٢٢ کەسیان دەستگیر کران کە لە ناویاندا ئەندامانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد و چالاکوان و ئەندامانی سەندیکا و کۆمەڵەکانی ژنانیش هەن.

بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتنە بەردەستمان، بە تۆمەتی ئەوەی بەشداریان لە چالاکیەکاندا کردووە، بە گشتی ٢٢ کەس دەستگیر کران کە هەر یەک ئایشە گونای وتەبێژی پلاتفۆرمی رۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا و هەواڵسازی ژن نیوز، ئایشە گوککان هاووتەبێژی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد و ژنێکی تەمەن ٧٠ ساڵان بە ناوی خەیریە تورکەکول و چەندین چالاکی دیکەش هەن.

ئەو ٢٢ کەسە بە بڕیارێکی شاراوە لەسەر دۆسیەکەیان، تا ئێستاش لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەد راگیراون و هیچ زانیاریەک نەدراوەتە خۆیان و پارێزەرانیان.

پارێزەرانی دەستگیرکراوان رایانگەیاندووە، تەندروستی دەستگیرکراوان باشە و دەڵێن، بە هۆی بڕیاری شاراوە، هیچ زانیاریەکیان نادرێتێ.

پارێزەری خەیری تورکەکولیی ٧٠ ساڵان کە چەندین نەخۆشی درێژخایەنی هەیە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ داواکاری گشتی، پێی راگەیاندووە، بریگرتەکەی چەندین نەخۆشی درێژخایەنی هەیە، داواشی لێکردووە کاروباری یاسایی ئەو بە پەلە بۆی بکرێت، بەڵام داواکاری گشتی ئەم داوایەی رەتکردووەتەوە.

ناوی هەندێک لەو کەسانەی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەد راگیراون بەم شێوەیە یە:

ئەلیف هاران هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی یاسا و پشتیوانی خانەوادەی زیندانیانی مەد، رابیعە ئاتاش ئەندامی کۆمەڵەی هاوکاریکردنی خانەوادەی زیندانیان، پانایر چەلیک ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی رێزان، زەکیە گولەر چالاکی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد، دەمەت ئوزکاران هاوسەرۆکی پێشووی لقی یەنی شەهری هەدەپە، فیگەن ئەکتی، رۆندا بات، رۆزەرین چاتاک، ئەمینە کایا، دیلان یەعقوب، گونەش، زەینەب سونجاک، سەلمان مەتین، تێکۆشین تەکین، روکەن شەهیر و خەیریە تورکەکول کە تەمەنی ٧٠ ساڵە.

ز.ش