ژنانی تیشکی رۆژ لە چەند شارێک چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ لە دژی هێرشە رەگەزپەرەستیەکەی شاری ساکاریا، لە چەند شارێک چالاکیان ئەنجامدا.

دەستپێشخەریەکە رایگەیاند، یەکینەکانیان لە ساکاریا، کۆجاعەلی و ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجام داوە و ئاماژەی بەوەش کرد کە لەو سێ شارە کارگەیەک، دوو کۆگا و ٨ ئۆتۆمبیلیان سووتاندووە.  

لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە:

"دەوڵەتی فاشیستی تورک کە بێچارە ماوە لە بەرامبەر بزوتنەوەی ئازادی کوردستان، هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد. هێرشە رەگەزپەرەستیەکەی شاری ساکاریاش نموونەیەکی ئەم کردەوانەیانە. لە قۆناغێکی وەها مرۆڤ ناتوانێت باس لە برایەتی و ئاشتی بکات. ئێمە تا دواجار لە دژی ئەم فاشیزمە لە خۆڕاگریدا دەبین. لاقەکردن و دەستدرێژی و توندوتیژی لە دژی ژنانی کوردیش بەشێکی پلانی لەناوبردنە. بە تایبەت گەنجانمان، دەبێت گشت گەلەکەمان بەم شێوەیە تەماشا بکەن و لە بەرامبەر هێرشەکان خۆیان بپارێزن. ئێمە ئاگری راپەڕین لە ساکاریای ناوەندی فاشیزم دادەگیرسێنن و لە هەموو شارەکانی تر بڵاوی دەکەینەوە.

لە ٤ی ئەیلولدا لە گەڕەکی ساپانجای شاری ساکاریا، کارگەیەکی فاشیستانی تورک بوو بە ئامانجی چالاکیەکی یەکینەکانی ژنان و بە چالاکیەکی تەکنیکی ئەو شوێنە لەناو برا. لە هەمان گەڕەک ٣ ئۆتۆمبیلی تایبەت بە بانکەکانی دەوڵەتیش سووتێنران.   

لە ٤ی ئەیلول لە ناوچەی گەبزەی کۆجاعەلی کۆگایەکی چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە لەناوبرا.

لە ٥ی ئەیلولدا کۆگای ماڵی ئەندامێکی ئاکەپە لە گەڕەکی گوگتورکی ئەستەنبوڵ سووتێنرا. هاوکات ٢ ئوتومیلیش سووتێنران.

هەمان رۆژ، لە گەڕەکی توزلای ئەستەنیوڵیش ٣ ئۆتۆمبیلی ئەندامانی ئاکەپە لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنران."

لە کۆتایی راگەیێنراوەکەدا دەستپێشخەریەکە جەختی کردەوە کە ئەو چالاکیانەیان لە دژی سیاسەتی دەستدرێژی سەر ژنان و هێرشە رەگەزپەرەستیەکانیان بۆ سەر کرێکارە کوردەکان، ئەنجام داوە.

ز.ش