ژنانی پرشنگی خۆر لە دژی گۆشەگیری کارگەیەک و ٧ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند

دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی خۆر رایانگەیاند، لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کارگەیەک و ٧ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاندووە.

لە راگەیاندراوی دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی خۆردا داوا لە گەلی کورد کراوە لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرخودان زیاتر پێشبخەن.

دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی خۆر رایانگەیاندووە "بە ناوی گەنجانی کورد و دەستپێشخەرییەکەمانەوە لە گەورە شارەکاندا لە دژی سیستمی فاشیست چالاکیمان ئەنجامداوە و رایدەگەیەنین، لە ئەمڕۆ بە دواوە ئێمە لە چوارچێوەى هەڵمەتی 'گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کات کاتی ئازادییە' دەجوڵێینەوە و تاوەکو سەرکەوتن بەرەنگاری دەکەین و چالاکییەکانمان بەرفراوانتر دەکەین".

دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی خۆر راشیانگەیاندووە، بۆ ئەوەى وەڵامی گۆشەگیری بدەنەوە و سڵاو لە هەڵمەتى نوێی بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان بکەن، زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە لە ٨ی ئەیلول دا لە ئاڤجلاری ئیستەنبول "٣ ئوتۆمبێلی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست" سوتێنران.

هەر لەو رۆژەدا لە کوچوک چەکمەجەی ئیستەنبول و لە ناوچەیەکى سەربازیدا '٢ بارهەڵگریان لە گەراجێکى ئاکەپەی فاشیستدا' سوتاندووە.

دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی خۆر راشیانگەیاند، لە ٩ی ئەیلولی دا و لە چالاکییەکی تردا لە ناوچەى کوچوک چەکمەجەی ئیستەنبول ٢ ئۆتۆمبێبلی تری فاشیستەکان سوتێنران.

هەر لە ٩ی ئەیلول دا لە ناوچەى گەبزەى کۆجالی کارگەیەکى دەرمانی سەرمایەدارێکى ئاکەپەی فاشیست سوتێنرا و ملیۆنەها لیرەى زیان بە کارگەکە گەیشت.

ژ.ت