کۆلەکتیڤی مانگرتنی ژنانی سویسرا: لە دژی داگیرکەری هەستنە سەر پێ!

کۆلەکتیفی مانگرتنی ژنانی سویسرا لە ڕاگەیەندراوێکدا ناڕەزایی بەرامبەر هێرشە قڕکەر و داگیرکەریەکانی دەوڵەت تورک دەربڕی و داوای لە هەموو جیهان کرد، خاوەنداری لە شۆرشی ڕۆژئاوا بکەن.

کۆلەکتیفی مانگرتنی ژنانی بیئەلی سویسرا لە ڕاگەیەندراوێکدا ناڕەزایی بەرامبەر هێرشە قڕکەر و داگیرکەریەکانی دەوڵەت تورک بەرامبەر باکوور و ڕۆهەڵاتی سوریا دەربڕی و داوای لە هەموو جیهان کرد، خاوەنداری لە شۆرشی ڕۆژئاوا بکەن.

هەروەها باسی ئەوە کرا لە ئەنجامی تێکۆشانی ژنانی ڕۆژئاوا دا، یەکسانی ژن و پیاو لە زۆر ڕووەوە جێبەجێکرا و لە سەر خۆگرافیایەک کە دەسەڵاتی پیاو تێیایدا زاڵ بوو، لە ئەنجامی تێکۆشانێکدا کە ژن کردی، مافی خۆی بەدەستهێنا و بوون بە پێشەنگی گۆڕانکاری و بەرەوپێشەڤەبردنی کۆمەڵگا.

هەروەها ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا دەستکەوتەکانی ژنانیش دەکەونە مەترسیەوە و وتی،"داگیرکەری تورک پێش هەموو شتێک مەترسیەکی گەورە لە سەر هەموو ژنان و نرخ و مافەکانیان دروست دەکات. بانگەوازیمان بۆ هەموو ژنانی جیهان ئەوەیە لەدژی داگیرکەری بێدەنگ نەبن و خاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن. پێویستە ژنان بەشداری لە چالاکیەکانی شەرمەزارکردن ببن و دەنگیان بەرز بکەنەوە.

ئەو ئەندامانەی کۆلەکتیفی مانگرتنی ژنان کە ڕاگەیەندراوەکەیان ئیمزاکردووە ئەمانەن: Claire Magnin, Anna Tanner, Mathilde Hofer, Anne- Valerie Zuber, Manon Ciuxeres, Anna Roth, Michelle Gisiger, Mirjam Aggeler, Marie Moeschler, Serena Ferrari, Nadia Magnin, Edith Ugolini, Janine Jaggi, Aurélie Comte, Graciana Fornage, Anita Rochedy, Emely Willisch, Emmelin Bienvenu, Selen baskara, Ruth Tennenbaum, Anja Meili