کۆچی کریستیانەکان بۆ دەرەوەی عێراق بەردەوامە

لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ بە هۆی هێرشی گروپە تیرۆرستیەکان و نەپاراستنیان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە وایکردوە زیاتر لە ملوێنێک هاوڵاتی کریستیانی عێراق بەجێ بێڵن .

قەشە د. فارس تەمەس (هیوامان دەخواست لە دوای ٢٠٠٣ بە ئاشتی و ئازادی لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان لە عێراق بژین بەڵام بە داخەوە لە لایەن چەند گروپێکی تیرۆرستی کەس و شوێنە پێرۆزەکانمان کرانە ئامانج .

لە دوای ٢٠٠٣ کراینە ئامانجی گروپە تیرۆستیەکان

قەشە د.فارس تمس بە ئاژانسی فورات-ی ڕاگەیاند:"لە دوای ٢٠٠٣ هیوای ئەوەمان خواست بارودۆخی گەلی کریستیانەکان لە عێراقی خۆشەویستمان باشتر بێت بەلام بەداخەوە بارودۆخی کریستیانەکان لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ بەرەو خراپتر چوو وە چەند گروپی تیرۆرستی دەرکەوتن کە بە هەموو شێوازێک هەوڵیاندا بۆ دەست درێژیکردنە سەر پیرۆزییەکانی کریستیانەکان بە هەموو هێز و توانای خۆیانەوە هێرشیان دەکردە سەر کریستیانەکان بۆ نموونە وەک تیرۆر کردن و هێرش کردن بە ئۆتۆمبێلی بۆمرێژکراو بۆ نموونە ئەم کڵیسەیەی ئێمە بە ئۆتۆمبێلی بۆمرێژکراو هێرشکراوەتە سەری لە ٢-٨-٢٠١١ کە ئەمە تەنها کەنیسەی(سریان کەتۆلیکە)لە کەرکوک لە کەنیسەی(سەیدەت نەجات)کە کەنیسای سریان کاتەلؤک بوو لە بەغداد لە ئەنجامی هێرش کردنە سەر ئەم کەنیسەیە زیاتر لە ٦٠_٧٠ کەس گیانیان لە دەستدا جگە لەدەیان بریندار هەبوو، هێرشی دڕندەی داعش بۆ ناوچە و گۆندە مەسیحیەکان کریستیانەکان بووە هۆی ئاوارە بوونی گەلی مەسیحی هەر وەک ئێزدیەکان،هەزاران خێزانی کریستیانی لە ووڵاتانی ئوردن و لبنان و تورکیا ماون چاوەروان مافی پەنابەری دەکەن بۆ ووڵاتانی تر تا بە ئازادی وئاشتی و بە کەرامەتەوە بژین ،ئەو سیاسەتەی نێوان نەتەوە گەورەکان گەیاندمانی بەم ئاوارە بوونەو حالەتی (اهانة)رەسوایەی کە تیداین".

لە سەدەی یەکەمی زاینی کریستیانەکان لەم ناوچەیە دەرکەوتوون

ڕاشیگەیاند:" کریستیانەکان لە سەدەی یەکەمی زایینی دەرکەوتوون بڵاو بۆنەتەوە لە (بەیت لەحم)لەوێوە بەڵاوبۆتەوە بۆ ناوچەی شام بە ئاشتی و برایەتی ژیاوین لە گەڵ ئایینە جیاوازەکان ، کریستیانیەت هەرگیز مەزهەب گەرایی نەکردوە لە عێراق تا ئەم رۆژەش دروشمی ئیمە دروشمی ئاشتی و خۆشەویستی و یەکسانی یە ،ئەگەر تەمەشای مێژوی کریستیانەکان بکەین لە عێراق هەمیشە پابەندی یاسای هەموو رژێمەکان بوونە".

پێویستە یاسایەک هەبێت بۆ پێکەوە ژیانی پێکهاتە و ئاینەکان

قەشە د.فارس ووتی:"هیچ شارێک ناتوانێت بە ئاشتی و سەلامەتی و هاوبەشی راستەقینە بژێت لە نێوان پیکهاتەکان بەبێ سیستەم و یاسا و دەستورێك کە پێکهاتەکان بپارێزێت ، ئیمە باوەریمان(ایمان) دایە ئەوانەی تر و شارستانیمان بڵاو کردەوە وە لە ئیستادا شارستانیمان نەماوە و هیچ نرخێکمان نەماوە ، رۆژانە سەدان گەنج دەمرن لەم ململانییە بێ واتایەی کە عێراقی سەدان ساڵ و هەزاران ساڵ دوا خستووە تەنها سوودمەند ئەو ووڵاتانەن کە سیاسەت و سیستەم وکەلوپەلەکانی خۆیان دەسەپێننە سەرمان کە دەولەتانی دەوروپشتی خۆمان تاکو دەوڵەتە زلهێزەکان ،پێش هەموو شتێک منداڵەکانی خۆمان لە دەستدا بوو زیاتر لە سێ بەشی عێراق ئاوارە بووە ،ئەو کەسانەی کە دوای ساڵی ٢٠٠٣حوکمیان کرد هیچ وەفایەکیان بۆ ئەم ووڵاتە نەبوو ئێمەیان گەڕاندەوە ژێری ژێرەوە ،عێراق لە ئەمرۆ دا سەرەکترین پێداوستییەکانی بۆ ژیان نیە کارەبای نیە و ئاوی پاکی نیە بۆ خوردنەوە کە ئێمە لە ووڵاتانی دیجلەو فورات دەژین جگە لەو دەرمانە ماوە بەسەر چووەکان لە گەل ئەوەشدا سیاسەتمەدار و پزیشکەکان کە بوونەتە بازرگان بە سەر ئەم گەڵە بەسزمانە".

ئێستا ئیمە بوینەتە کەمینەیەک لە عێراقدا

هەروەها وتیشی:"رەوشی ئێمە وەکو هەموو پێکهاتەکانی ترە کە لە ئەمرۆدا بوونەتە کەمینە ، لە کاتێکدا کەرامەتی مرۆڤ پێشەڵ ئەکرێت بۆ نموونە ناوچەی دەشتی نەینەوا کە مەسیحی و ئێزیدیان تێدا نەهێشت تەنها لە ناوچەی دەشتی نەینەوا یەک ملیۆن مەسیحی هەبوو کە ٪ ١٠٠ (هەموویان)ئاوارە بوون کە بێ حاڵ و ماڵ و شۆینی لە دایكبوونمان(نشتیمانمان)ماینەوە چونکە مرۆڤەکان (تایبەت مەندیان) لە دەستدا، وەکو ئەو بارو دۆخەی کە کوردەکان لە (١٩٩٠)ەکان تێدا دەژیان کە کۆچیان کرد بەرە ناوچە شاخاوییەکان و ئێران تورکیا وە بەڵاو بوونەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا وەکو ئەلمانیا و فەرەنسا ، لە ئێستادا ئەم پەنابەرانە بوونەتە ئامراز لە لایەن سیاسەتمەدارەکانەوە لە باکوری عێراقەوە تا باشوری عێراق سیاسەت مەدارەکان ئەو پارەیە دەخۆن کە دابین کراوە بۆ پێداویستیەکانی سەرەکییەکانی ئاوارەکان بازرگانیان بە پەنابەرانەوە دەکرد هەر وەک ئەوەی کە ئێمە منداڵی ئەم خاکە نین ،پێویستە ئەو سیاسەتمەدارانە شەرم کەن لە خۆیان ،پێویستە دەستورێکی وەک سویسرامان هەبێ ، ووڵاتەکەمان گەیشتۆتە ئاستێک نە زانکۆکان و قۆتاپخانەکان فێری شتێکتان دەکات و نە پزیشک و نەخۆشخانەکان چارەسەرمان دەکەن وەکو ئەوەی لە دارستانێکدا دەژین کە شیری تێدا بێت کە ئەو شێرانە قوتی خەلکی بەسزمان دەخۆن ، ئێمە ئیستا لە مانگی یەکداین هەندێک کەس هەن مووچەی مانگی هەشتی ساڵی رابروویان وەرنەگرتووە چ سەرۆکێک دەتوانێت قبول بکات کە سەرکترین مافی هاولاتێکانی نەدرێت ، لە کاتێکدا خەلکەکان بێ دەنگن مانای ئەوە نیە کە رازین وەک کاتێک کە قسە ناکەن مانای ئەوە نیە کە توانای قسەیان نیە، هەموو ئەو سیاسەت مدار و (طبقەی سیاسی)ئەوانەی کە ناسنامەی زیاتر لە ووڵاتێکیان هەیە .کاتی ئەوە هاتووە بەس لەم خاکە بخۆن و بخۆنەوە ، با سیاسەت مەداران نەڵێن ئیمە زیاتر لە یەک ناسنامەمان هەڵگرتووە لەبەر ئەوەی زۆلمان لێ دەکرێ بەڵکو ئێمە لە ڵایەن ئێوەوە زۆڵمان لێ دەکرێ".

لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەم کەنیسەیەی ئێمە  هاوکاری٦٠٠ خێزانی ئاوارەی کردوە بەبێ ئەوەی حکومەت هیچ هاوکاریکمان بکات و هیچ دەست خۆشیمان لێ بکات".

کریستایانەکان کە پێکهاتون لە کلدان و سریان و ئاشوری و ئەرمەنەکان کە ئەمانە لە دوای روخانی حکومەتی رژێمی عێراق لە ساڵی٢٠٠٣ زنجیرەیەك ئۆپراسێونی رێکخراوە تیرۆرستیەکان ئەنجام دراوە دژی مەسیحیەکان لەعێراق ،کە ئەم گروپە تیرۆرستیانە دەستیان کردووە بە رفاندن و کوشتنی ئەم پێکهاتە ئاشتی خواز و ئازادی خوازە کە هەمیشە داوای دادپەروەری کۆمەلایەتی و یەکسانی و مافی هاووڵاتی بوونی کردووە ، دەست بە سەر گرتنی کەنیسەی (سیدة النجاة) و رفاندنی پیاوێکی ئاینییان بە ناوی(المطران:بولس فرج رحو)پاشان کوشتنی لە شاری موسل لە ساڵی٢٠٠٨ ئەم هێرشانە وای کرد کە کەسانێکی زۆری ئەم پێکهاتەیە کۆچ بکەن بۆ دەرەوەی عێراق ،هەروەها ژمارەی کوژراوانی ئەم پێکهاتەیە گەیشتۆتە (١١٠٧)هاولاتی هەروەها هێرش کراوەتە سەر (١١٤)کەنیسە و مەزار شۆینە پێرۆزەکانیان ئەمە تەنها لە ساڵی (٢٠٠٣_٢٠١٤) ، وە هەروەها تیرۆر کردنی (١٤)قەشە لە ساڵی (٢٠٠٧_٢٠٠٨)،

ناو و ئاماری قوربانی و بەرواری هێرش کردنە سەر ئەم پێکهاتەیە دۆکیومەند کراوە لە کتێبێک بە ناوی"قوربانیانی هێرشی تیرۆرستی دژی مەسیحیەکانی کلدان و سریان و ئاشوری و ئەرمەن لە عێراق لە ساڵی٢٠٠٣_٢٠١٤ (ضحایا الارهاب من المسیحین الکلدان و الاشوریین و الارمن في العراق من عام ٢٠٠٣و لغایة٢٠١٤)" ئەم ئامارە لەلایەن (رێکخراوی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) و (ئەنجومەنی گەڵی کلدانی و سریانی و ئاشوری)دروست کراوە بۆ تۆمار کردنی دەست درێژیەکان دژی مەسیحیەکان لە عێراق. وە  لەم کتێبەدا تەنها تا ٢٠٠٤ دەکات بەلام تا ئیستا ئاماری فەرمی دوای داعش بلاو نەکراوەتەو چونکە پاش هاتنی داعش بۆ عێراق دووبارە توشی کۆچ کردن هەرەشە کردن و کوشتن بوونەتەوە.

 

ک٠ش