بەڕێوبەرایەتی کۆمسیونەکانی باشوری کوردستان لە کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا رایگەیاند "ئه‌مڕۆ ڕۆژی سەرهەڵدان و بەرخۆدانە، کاتی بەدەنگ هاتن و وەستانەوەیە بەڕووی داگیرکەران وسیخوڕان و هاوکارانی دەوڵەتانی فاشی تورکی و ئیرانی".
بەڕێوبەرایەتی کۆمسیونەکانی باشوری کوردستان لە کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا) راگەیاندراوێکى لە دژی هێرشەکانى دەوڵەتە داگیرکەرەکانى ئێران و تورکیا بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان و بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیاندراوەکەى کۆمسیۆنەکانى باشوری کوردستان لە کەجەدەکە ئەوروپادا
بانگەوازێک بۆ گشت کوردان
چیتر شاراوە نیە کە نیەتی دەوڵەتانی فاشیستی (تورکیا و ئێران)ی دژه کورد چیە، بۆردومانکردن و کۆمەڵکوژی و داگیرکاری گەلی کورد و خاکی کوردستان زۆر لەوە ڕوون و ئاشکراتر بووە کە شرۆڤە کردن و چه‌ندوچونی بوێت. دوڵەتی فاشیستی تورک پێشەنگایەتی و گرەوی بردنەوە لەسەر لەناوبردن و سڕینەوەی ته‌واوی گه‌لی کوردی دەکات، دەیانەوێت لەهەر جێگەیەک کوردی لێ بێت، ئه‌وان لەوێ کاولکاری و جینۆسایدی گەورە ئه‌نجام بده‌ن و تۆڵه‌ی خه‌لافه‌تی داعشی هاوپه‌یمانیان بکه‌نه‌وه.
بەداخەوە ئەو بێدەنگییه‌ی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەئاست کۆماری ڕق و کینه و پاکتاوی فاشیستانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیادا، ڕووی دزێوی هەموو سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی هه‌ڵماڵیوه، کە ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی که‌مینه‌یه‌کی خاوه‌ن پشک به هه‌ند وه‌رده‌گرن، که سه‌رمایه‌کانیان به‌ناو ده‌ماره فاشیستیه‌کانی حکومه‌تی ترس و تۆقاندنی ئاکه‌په - مه‌هه‌په دا ڕاگوزه‌ر ده‌که‌ن و ئه‌ردۆغانی منداڵکوژیش له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستیان ده‌پارێزن.
لەهەمانکاتدا بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی حکومەتی هەرێم، واتای نه‌ک هه‌ر ڕازی بوونه به له‌ده‌ستدانی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد له باشور به فیڕۆچوونی خوێنی سه‌دان هه‌زار شه‌هیدی سیڤیل و پێشمه‌رگه و گه‌ریلا و شه‌ڕڤان، به‌ڵکو خۆی ده‌کات به به‌شێک له ده‌زگای پاکتاوکردن و له‌ناوبردنی ته‌واوی گه‌لی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رانی حکومەتی هەرێم لەماوەی ڕابردوو زۆر بێدەربەست و خەمسارد بوون به‌رامبه‌ر به له‌ناوبردنی گه‌لی کورد له باشور. دیاره ئه‌وان سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تی پاکتاوکردنی گه‌لی کورد و به‌رامبه‌ر به هێرشی فاشیسانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک و ده‌ست تێکه‌ڵکردنی میتی تورکی و سیخوڕانی ناو ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی باشوریش بێ باک و بێ هه‌ڵوێستن و ڕه‌نگه هه‌ندێکیان ته‌نانه‌ت وه‌ک چاوسورکردنه‌وه‌ی خۆیان له ده‌نگه گه‌نجه‌کانی ئازادی و دادپه‌روه‌ری وێنای بکه‌ن و خه‌ون به خه‌فه‌بوونی ده‌نگی کوردی ئازاده‌وه ببینن.
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ژنان و پیاوان ، گەنجان
لەهەر کوێیەکی ئەم جیهانە هەن ڕاچڵەکێن، بەدەنگ بێن، سەری خۆتان هەڵبڕن و ئەم داگیرکاری و بێ کەڕامەتکردنە بە خۆتان و نەوەکان وئایندەی نیشتمانتان قبوڵ مەکەن.
دەوڵەتی فاشیستی تورک گرەوی سەرکەوتنی لەسەر شکان و سوکایەتی بە ئێوە و سەرجەم گەلی کوردستان دەکات. هێرشی قڕکردنی دەستپێکردوە بۆ لەناو بردنی هەموو دەنگێکی ئازاد و ژیانێکی پڕکەرامەتی ئێوەو سەرجەم کوردان. دەوڵەتی فاشیی تورک هەرگیز نەیشاردووەتەوە کە دژی بونی کوردە، هه‌ر که‌س و لایه‌نێکی کوردیش بانگه‌وازی بۆ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بکات درۆزن و مونافیقن.
ئه‌مڕۆ ڕۆژی سەرهەڵدان و بەرخۆدانە، کاتی بەدەنگ هاتن و وەستانەوەیە بەڕووی داگیرکەران وسیخوڕان و هاوکارانی دەوڵەتانی فاشی تورکی و ئیرانی. ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی کۆمسیونەکانی باشوری کوردستان، له کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد - ئەوروپا داواتان لێدەکەین بەشداری چالاکی و ناڕەزایەتی و ئاکسۆنەکانەکانی کۆمسیونەکانبن لەهەرکوێیەکی ئەوروپا هەن، خۆتان ڕێکبخەن و یەکگرتوانە، با دەوڵەتی فاشی تورک بشکێنین.
ژ.ت