کەرکووک؛ کەمپینی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ به‌رخۆدانی عه‌فرین ڕاگه‌یه‌ندرا
به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاریكاری بۆ گه‌لی خۆڕاگریی عه‌فرین، چه‌ند ڕێكخراو و كه‌سایه‌تییه‌كی شاری كه‌ركووك کەمپینی «ئێمەش لەگەڵتانین»یان ڕاگەیاند.
به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاریكاری بۆ گه‌لی خۆڕاگریی عه‌فرین، چه‌ند ڕێكخراو و كه‌سایه‌تییه‌كی شاری كه‌ركووك کەمپینی «ئێمەش لەگەڵتانین»یان ڕاگەیاند.
ئه‌مڕۆ له شاری كه‌ركووك، ژماره‌یه‌ك ڕێكخراو و كه‌سایه‌تی شاره‌كه له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌مپینی «ئێمه له‌گه‌ڵتانین»یان ڕاگه‌یاند. ئامانجی كه‌مپینه‌كه كۆكردنه‌وه‌ی هاریكاریی مادییه بۆ گه‌لی عه‌فرین.
بورهان حاجی سلێمان، یه‌كێك له ڕێكخه‌رانی كه‌مپینه‌كه ڕایگەیاند: زیاتر لە مانگێکە خەڵکی بەشەرەفی عەفرین و كچ و كوڕه‌شه‌ڕڤانه ئازاکان لە به‌رانبه‌ر دڕنده‌ترین و بێڕه‌حمترین دوژمن قاره‌مانانه دەجەنگن، شکۆی کورد و تەواوی ئازادیخوازانیان بەرزکردۆتەوە، خەونی ڕەشی بەخەلیفەبوونی ئەردۆغانیان پووچەڵ کردۆتەوە.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئێستا کاتی هاتووە ئه‌وانیش وەکو ئەرکێکی مرۆڤایەتی، ئاینی و ئەخلاقی بەهانای گه‌لی عه‌فرینه‌وه بچن و لەپێناو بەردەوامیدان به به‌رخۆدانیان، ده‌رمان و هاریكاریی مادییان بۆ بنێرن.
كه‌مپینه‌كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و هاوڵاتیان ده‌توانن له‌م ناوه‌ندانه هاریكارییه‌كانیان ڕاده‌ستی ڕێكخه‌رانی كه‌مپینه‌كه بكه‌ن:
- ناوەندی دیالۆگ لە ڕه‌حیماوا
- مزگەوتی شێرکۆ فاتیح شوانی لە گه‌ڕه‌كی کوردستان
- یاریگه‌ی سولاف لە ئیمام قاسم
- ھۆڵی مامۆستا قاسم لە شۆریجه
ش. م