کەنەکە: فه‌رمانی سه‌ر شه‌نگالیه‌كان و جینۆسایده‌كه‌ی له بیر ناكه‌ین
کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى ساڵیادى هێرشکردنە سەرشەنگال و کۆمەڵکوژکردنى ئێزدییەکان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى ساڵیادى هێرشکردنە سەرشەنگال و کۆمەڵکوژکردنى ئێزدییەکان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
کەنەکە رایاگەیاندووە "له‌و هێرشه‌ی داعش هه‌موو داگیركه‌رانی كوردستان سوپاسگووزار بوون. ئێران، توركیا و تاوه‌كو ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداش، هه‌روه‌ها رژێمی شۆڤینستی شامیش به زیاده‌وه رازی بوون. داعش بوو بو پێشه‌نگی بیر و هزر و هه‌ستی دژه كورد و دژه كوردستانی ناوه‌نده‌كانی داگیركاری"
کەنەکە راشیگەیاندووە " ئه‌و كرداره تراژیك و غه‌مناكه جینۆسایداله‌ی سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌مان، كوردستان و دونیای هه‌ژاند. كورد و كوردستانی له هه‌ر ماڵ و جێگایه‌ك چوونه پیر هاواری خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌كه‌ی ئێزیدیخانه‌وه. به‌تایبه‌تی گه‌ریلاكانی HPG، هێزه‌كانی YPG و YPJ، قاره‌مانی و فیداكاریه‌كی مه‌زنیان ئه‌نجام دا. به‌په‌له به‌ره‌وپیر خه‌ڵكه‌كه چوون و پاراستنیان و پێشیان له هێرشه‌كه گرت".
کەنەکە باسى ئەوەشیکردووە " ژماره‌یه‌كی زۆری ژنانی ئێزیدی، ئه‌وانه‌ی كه به دیل گیران، تاوه‌كو ئێستا بێ سه‌روشوێنن و چاره‌نووسیان نادیاره. بۆیه ئه‌و رووداوه خه‌مبار، ژنی ئێزیدی كردووه به سیمبولی خه‌بات و تێكۆشانی دژی كۆنه‌په‌رستی، فاشیزم و بیرته‌سكی و زیهنیه‌تی ره‌شی ئیسلامی".
کەنەکە ئەوەشى خستووتەڕوو " مخابن، ئه‌و هێزانه‌ی كه پێویست بوو شه‌نگال و خه‌ڵكه‌كه‌یان پاراستبایه، ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌و كات له شه‌نگال بوون و نه‌یانپاراست و له‌هه‌مان كاتدا بووه هۆكار كه ئه‌م كاره‌ساته ترسناكه به‌سه‌ر شه‌نگال دا هات. ئه‌مه‌ش راستیه‌كه كه هه‌م شه‌نگال خۆی بپارێزێ و هه‌م خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن. بۆ ئه‌مه پێویسته له ناو كوردستان دا، شه‌نگال خاوه‌ن ستاتۆیه‌كی تایبه‌ت و خۆسه‌ر بێت".
دەقى راگەیاندراوەکەى کەنەکە
رۆژێكی ره‌ش، تاریك و ئه‌وه‌نده‌ش خه‌مبار. ٣ ی خه‌رمانانی ٢٠١٤، ئه‌و رۆژه‌ی كه جارێكی تر فه‌رمانی قڕكردن له‌سه‌ر گه‌لی ئێزیدیمان درا و له پراكتیكیشدا جێبه‌جێكرا. شۆفینیزمی عه‌ره‌بی، فاناتیزم و كۆنه‌په‌رستانیی ئیسلامی به پێشپه‌كتیڤی دژه كورد و كوردستان دا به‌یه‌كگه‌یشتن و له‌ژێر كراسی داعش دا له ده‌روازه‌ی شه‌نگاله‌وه هێرشی سه‌ر كوردستانیان كرد.
شه‌نگال سه‌رزه‌مینی كۆنی خه‌ڵكی ئێزیدیمانه، بووه پلان و ئامانجی هێرشی داعش. له‌و هێرشه‌ی داعش هه‌موو داگیركه‌رانی كوردستان سوپاسگووزار بوون. ئێران، توركیا و تاوه‌كو ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداش، هه‌روه‌ها رژێمی شۆڤینستی شامیش به زیاده‌وه رازی بوون. داعش بوو بو پێشه‌نگی بیر و هزر و هه‌ستی دژه كورد و دژه كوردستانی ناوه‌نده‌كانی داگیركاری.
داعش بوو بو نموونه‌ی سیسته‌مه كۆلۆنیسته‌كانی سه‌رده‌ستی كوردستان. به‌و هێرشه‌یان له بنه‌ڕه‌تدا ویستیان هه‌م ده‌ستكه‌وتهی كوردان له باشوور ر رۆژئاوای كوردستان تێكبده‌ن و جارێكی تر نیری كۆلۆنیالیزم له‌سه‌ر ستاتۆی كوردان بسه‌پێنن. هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ده‌مارگیری ئیسلامیه‌وه باوه‌ڕی ئێزدیاتی بنبڕبكه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش فه‌رمانی قڕكردنی ئێزیدیه‌كانیان دا.
چه‌ته‌كانی داعش شه‌نگالیان داگیر كرد و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان كرد كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی ئێزیدی باوه‌ڕ. ئه‌وانه‌ی كه كه‌وتنه به‌ر ده‌ستی ئه‌وان، پیاوه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه كوشتن، ژنانیشیان به دیل گرتن و به‌ره‌و دونیای ره‌شی خۆیانیان بردن، به‌ره‌و دونیای ره‌ش و كۆنه‌په‌ره‌ستیی ئیسلامی. به هه‌زاران ژنانیان له بازاڕه‌كانی كۆیلایه‌یی خۆیان كرانه دیل و كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌كرا. ته‌جاوزیان به‌رامبه‌ر به كچان و ژنان كرد. ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر غه‌زه‌بی ره‌شی داعش رایانكرد، به دڵ و كه‌سایه‌تی شكاوه‌وه خۆیان گه‌یانده ناوچه‌كانی تری كوردستان. چیای شه‌نگال دیسانه‌وه به‌رزی و سه‌ركه‌شیی خۆی كرده ستارگه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی. ئه‌و كرداره تراژیك و غه‌مناكه جینۆسایداله‌ی سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌مان، كوردستان و دونیای هه‌ژاند. كورد و كوردستانی له هه‌ر ماڵ و جێگایه‌ك چوونه پیر هاواری خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌كه‌ی ئێزیدیخانه‌وه. به‌تایبه‌تی گه‌ریلاكانی HPG، هێزه‌كانی YPG و YPJ، قاره‌مانی و فیداكاریه‌كی مه‌زنیان ئه‌نجام دا. به‌په‌له به‌ره‌وپیر خه‌ڵكه‌كه چوون و پاراستنیان و پێشیان له هێرشه‌كه گرت.
كورد و كوردستانیان چی له به‌ره‌ی له‌شكری، چه‌كداری و له به‌ره‌ی سڤیله‌وه سه‌فه‌ربه‌ر بوون و له‌لایه‌كه‌وه له دژی داعش شه‌ڕیان كرد و له‌لایه‌كی تره‌وه خه‌ڵكی ده‌ربه‌ده‌ر و لێقه‌وماویان له باوه‌ش كرد و یارمه‌تیان دان. دونیای مرۆڤدۆست هۆمانیته‌ریش له‌و بواره‌دا چالاكانه ده‌وریان گێڕا، هه‌م له رووی له‌شكه‌ری هه‌م له رووی پێداویستیی‌مرۆیی پشتگیریه‌كی به‌رچاویان بینی. هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان خه‌ڵكی ئێزیدیان پاراست و به‌رخۆدانێكی مه‌زنی پاراستنیان ئه‌نجام دا.
هێرشه‌كه‌ی داعش به سه‌فه‌ربه‌ری و هاوڕایی هێزی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه وه‌ستێندرا و له سه‌روویانه‌وه شه‌نگال و ناوچه‌كانی تری كوردستان له ده‌ستی داعش رزگار كران.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ شه‌نگال له ده‌ستی داعش پاك كراوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی گه‌وره له خه‌ڵكه‌كه‌ی له سه‌ر خاكی باوك و باپیرانی شادبۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا برینه‌كانی ٣ ی خه‌رمانانی ٢٠١٤ ساڕ‌ێژ نه‌بوون و ناڕه‌حه‌تی له گیانیاندا ماوه‌ته‌وه.
ژماره‌یه‌كی زۆری ژنانی ئێزیدی، ئه‌وانه‌ی كه به دیل گیران، تاوه‌كو ئێستا بێ سه‌روشوێنن و چاره‌نووسیان نادیاره. بۆیه ئه‌و رووداوه خه‌مبار، ژنی ئێزیدی كردووه به سیمبولی خه‌بات و تێكۆشانی دژی كۆنه‌په‌رستی، فاشیزم و بیرته‌سكی و زیهنیه‌تی ره‌شی ئیسلامی. ئه‌و پرسه‌ی ژنانی ئێزیدی به هه‌موو قورسایی خۆیه‌وه دایمه له رۆژه‌ڤدا رابگیرێ. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زیادی خه‌ڵكی ئێزیدی له‌ناو ژیانی په‌نابه‌ریی دژوار‌دا ده‌ژین و بۆ ژیاری رۆژانه‌ی ئه‌وان ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌موومان له ناو خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی بین و هه‌وڵه‌كان به‌هێز بكه‌ین.
مخابن، ئه‌و هێزانه‌ی كه پێویست بوو شه‌نگال و خه‌ڵكه‌كه‌یان پاراستبایه، ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌و كات له شه‌نگال بوون و نه‌یانپاراست و له‌هه‌مان كاتدا بووه هۆكار كه ئه‌م كاره‌ساته ترسناكه به‌سه‌ر شه‌نگال دا هات. ئه‌مه‌ش راستیه‌كه كه هه‌م شه‌نگال خۆی بپارێزێ و هه‌م خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن. بۆ ئه‌مه پێویسته له ناو كوردستان دا، شه‌نگال خاوه‌ن ستاتۆیه‌كی تایبه‌ت و خۆسه‌ر بێت.
له ساڵیادی ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ماندا هات دڵی كوردان هێشتا شكاوه و برینداره. ئه‌م برین و ئێش و ژانانه به یه‌كگرتنه‌كی مه‌زنیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی كورد و كوردستانی ساڕ‌ێژ ده‌بێت.
KNK هیوا خوازه كه بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌م جینۆسایده‌ی به سه‌ری خه‌ڵكی ئێزیدی هات، ببێته هۆ و هۆكاری تیفاق و رێككه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و كورد و هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان و ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌كتری، وڵاته‌كامان كوردستان له‌ژێر ن:ری كۆلۆنیالیزم رزگار بكه‌ین و ئزادیه‌كی ره‌ها دیاری خه‌ڵكه‌كه‌مان بكه‌ین.
ر.م