کەژەکە هێرشەکەی سەر کۆیە و لەسێدارەدانى زیندانیانى سیاسیى لەلایەن رژێمى ئێرانەوە ئیدانەکرد
کەژەکە، ئیدانەى هێرشکردنە سەر بارەگەکانى حەدکا و حدک، و لەسێدارەدانى سێ زیندانى سیاسى کورد لە ئێران دەکات.
کەژەکە، ئیدانەى هێرشکردنە سەر بارەگەکانى حەدکا و حدک، و لەسێدارەدانى سێ زیندانى سیاسى کورد لە ئێران دەکات.
کەژەکە، ئیدانەى هێرشکردنە سەر بارەگەکانى حەدکا و حدک، و لەسێدارەدانى سێ زیندانى سیاسى کورد لە ئێران دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بە یەکگرتوویى و پێشەنگایەتى ژنان دەتواین ڕووبەرڕووى هێرشەکان ببینەوە، دەشڵێن: هێرشى سەر کۆیە هێرشە بۆ سەر ئازادیی سیاسى.
ئەمڕۆ کۆمەڵەى ژنانى کوردستان-کەژەکە، لە بارەى هێرشکردنە سەر بارەگاکانى حزبى دیموکراتى کوردستان (حدک) و حیزبى دیموکراتى کوردستانی ئێران (حدکا) لەشارۆچکەى کۆیەی سەربە پارێزگای هەولێر و لەسێدارەدانى هەرسێ زیندانى سیاسى زانیار و لوقمانى مورادى و ڕامین حسێن پەناهى لەلایەن کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە ڕاگەیەندراوێکى بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەى کەژەکە-دا هاتووە، هێرشی سه‌ر باره‌گاکانی حدك و حدكا شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن. و له كه‌سایه‌تی سوهەیلا قادری و نه‌سرین حه‌داد-دا سەرى ڕێز بۆ شەهیدبوونى ئەندامانى ئەو حزبە دادەنەوێنن، هەروەها له‌سێداره‌دانى ڕامین حسێن په‌ناهی، زانیار و لوقمان مورادی له ئێران شه‌رمه‌زار دەکەن.
کۆمەڵى ژنانى کوردستان پێیوایە، گه‌لی كورد به قۆناغێكی زۆر هه‌ستیار و ئاڵۆزدا تێپه‌ڕ دەبێت، بەهۆى گەورەبوونى تێکۆشانى گەلى کورد هێرش لەسەرى زیاد دەبێت، لاوازبوونی ده‌وڵه‌ته‌كان بووەتە هۆکارى ئەوەى له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، دژ به گه‌لی كورد هاوپه‌یمانى ببەستن، ڕاشیدەگەیەنن:"ئه‌نجامی هاوپه‌یمانیی سێ قۆڵى ئێران، توركیا و روسیا له تاران پەلاماردانى کوردى لێکەوتەوە لە له قامێشلۆ و ئیدلیب، كۆیه و زیندانه‌كانی ئێران و شاخه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان".
کەژەکە، دەڵێت: دەولەتى ئێران لەگەڵ گرژبوونی ئاڵۆزییه ناخۆییه‌كانی كه‌وتووەته په‌له‌قاژه‌ی خۆقوتاركردن و له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌لاماری گه‌نجانی كورد ده‌دات و له سێداره‌یان ده‌دات. ئێران كه وڵاتێكی هه‌مه ره‌نگ و فره‌نه‌ته‌وه‌یه، دەتوانێت بە ئاسانى لە‌م ئاڵۆزیانه ڕزگارى ببێت، پێوستە به شێوازێكی دیموكراتیك هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری بنێت، كپكردنی ده‌نگی ئازادیخوازی گه‌لان له ئێران چاره‌سه‌ری بۆ كێشه ناوخۆییه‌كانی ئێران ناهێنێ، ئەوە كێشه‌كان قووڵتر‌و ئاڵۆزتر ده‌كات. هێرش كردنه سه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجامێكی باش له داهاتوودا نه بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌هێنێ و نه بۆ گه‌لانی هه‌رێمه‌كه.
کۆمەڵەى ژنانى کوردستان، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە، کە هێرشەکان تەنیا هێرش نییە بۆ سەر حیزب و لایه‌نێك، بەڵکو هێرشه بۆ سه‌ر ئیراده‌ی ئازاد و سیاسی، هه‌ڵمه‌تێكه بۆ چاوترساندنی گه‌لی کورد، هاوكات ترسه له له‌ناوچوونى خۆیان.
لەکۆتایى ڕاگەیەندراوەکەی کەژەکەدا بانگەوازى ئەوە کراوەو بە پێویست زانراوە کە "لەبەرامبەر پیلانى دوژمنانى گەلى کورد-دا، کورد و ژنانى کورد خەباتێکى هاوبەش پێکەوە ئەنجام بدەن، وەک چۆن لە ڕابردوودا ژنانى کورد پێشەنگ بوون، لە‌م قۆناغەشدا بە پێشەنگى ژنان پێویستە خەبات بۆ ڕۆژهەڵاتێکى ناوڕاستى دیموکرات ئەنجام بدرێت".
ر.م