گەریلا سۆرانەکانیش لە برادۆستن

گەریلا سۆرانەکانیش لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە هەرێمی سۆران لە سەنگەری بەرگریدان. ئەو گەریلایانە دەڵێن، بە هەڵمەتی شۆرشگێڕیی خۆیان کۆتایى بە داگیرکەران دەهێنن.

گەریلا سۆرانەکانیش لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە هەرێمی سۆران لە سەنگەری بەرگریدان. ئەو گەریلایانە دەڵێن، بە هەڵمەتی شۆرشگێڕیی خۆیان کۆتایى بە داگیرکەران دەهێنن.

گەریلا سۆرانەکانیش لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان شەڕ دەکەن. ئەو گەریلایانە دەڵێن، بە دڵنیاییەوە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری سەردەکەوێت.

"هەبوونی تورک شەرمێکی مەزنە"

یەک لە گەریلا سۆرانەکان، کە لە هەرێمی برادۆست لە دژی داگیرکاریی تێدەکۆشێت ناوی ئازادە. ئازاد دەستنیشانی کرد کە هەبوونی بارەگاکانی تورکیا لە باشووری کوردستان شەرمێکی مەزنە بۆ حکومەتی هەرێم.

ئازاد وتیشی "ئێستا هەوڵ دەدەن هەرێمەکەمان، هەرێمی باشووری کوردستان داگیر بکەن. چوارچێوەی هەوڵی داگیرکەریی ڕۆژ بە ڕۆژ فراوانتر دەکەن. ئەو داگیرکارییەی تورکیا بە هاوکاریى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدرێت، بۆیە بە هیچ شێوەیەک لە دژى ئەو داگیرکەرییە نییە و لەبەرامبەر ئەو داگیرکارییەدا ‌هەڵوێستی نییە. هەتا گەریلا هەبێت هیچ کام لەو هەوڵانەی داگیرکاری سەرناکەوێت. ئێمە ئێستا لە لێلیکان شەڕ دەکەین. لێرە بەرخۆدانێكی مەزن هەیە و ئێمە ئێرە لە تورکەکان پاکدەکەینەوە. هاوکاریی نێوان گەل و گەریلا کۆتایی بە داگیرکاریی دەهێنێت. وەک گەریلایەکی باشووری کوردستان دەڵێم 'ئێرە  خاکی ئێمەیە".

کوردستان یەک پارچەیە و دوژمنیش یەکە

گەریلا فەرهادیش رایگەیاند، لە هەموو شوێنێکى کوردستان لە دژی داگیرکەری و کۆمەڵکوژیی فاشیزمەکان شەڕ دەکەن. لە بەردەوامیى قسەکانیدا وتی "کوردستان یەک پارچەیە و دوژمنیشمان یەکە. ئێمەش بەپێی ئەو ڕاستییە خۆمان ئامادە دەکەین. ئێمە بڕوامان بەخۆمان هەیە، کە بە رۆحی سەرکەوتن  هەڵمەتەکەمان سەردەخەین. بە ورە و جۆشێکی مەزنەوە بەردەوامی بە هەلمەتەکەمان دەدەین".

ر.م