گەنجان بانگەوازییان بۆ 'ڕێپیوانی درێژ' کرد

لە ٢٢مین ساڵیادی پپیلانگێری نیودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد گەنجانی کورد ڕێپێوانێکی درێژ ئەنجامدەدەن. گەنجان بانگەوازییان بۆ 'ڕێپیوانی درێژ' کرد.

گەنجانی کورد لە ئەوروپا خۆیان بۆ ڕێپێوانی درێژ ئامادە دەکەن.

لە ٧ی شوباتدا تا ١٣ی شوبات گەنجان لە شاری فرانکفورتی ئەڵمانیا دەست بە رێپیوان دەکەن و ڕێپێوانەکەیان لە شاری ستراسبورگی فەڕەنسا کۆتایی دەهێنن.

گەنجان بە دروشمی 'گۆشەگیری تێکبشکێنە، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بژی' بانگەوازییان بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانەکە کرد.

ف.ق