گەنجان لە پاریس گۆشەگیریی سەر ئۆجالانیان ئیدانە کرد

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا چالاکییەکیان بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخست.

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆبوونەوە و بە لە پێناو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا رژانە سەر شەقامەکان و چالاکییان ئەنجامدا.

چالاکییەکە لە چوارچێوەى هەڵمەتی 'پێکەوە راپەڕین' رێکخرابوو. گەنجان لە چالاکییەکەدا پۆستەرێکیان بەرزکردبووە، کە لەسەری نووسرابوو 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ و پێکەوە ڕاپەڕین' و بە ناو شارەکەدا رێپێوانیان ئەنجامدا و بە زمانەکانی کوردی و فەرەنسی دروشمیان دەوتەوە و فاشیزمی تورک-یان ئیدانە کرد و سەرنجیان خستەسەر ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد.

لە چالاکییەکەدا دوکەڵی رەنگاورەنگ بەکار هات و لەلایەن هاووڵاتییانەوە پشتیوانی لە چالاکییەکە کرا.

گەنجان لە دوای رێپێوانەکەیان بە وتنەوەى چەندین دروشم کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

ژ.ت