گەنجانی شۆڕشگێڕلەدژی گۆشەگیری چالاکییان ئەنجامدا

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر( DGH) بەئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری ڕەها لەسەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لە ڕەحا چالاکییان ئەنجامدا.

کوردیناسیۆنی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر( DGH) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە وتێیدا ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی هەڵمەتی "ڕاپەڕە"، بەئامانجی کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری قورس لە ئیمڕاڵی زنجیرە چالاکییەکیان لەڕەحا ئەنجامداوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە:

" ٢١ی کانوونی دوویەم لە کاراکۆپروی ٣ ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر سوتێندرا.

٢٧ی کانوونی دوویەم لە کاراکۆپری ئاگرلە ئۆتۆمبیلی کەسێکی سیخوڕو بەکرێگیراوی سەربە ئاکەپە بەردرا.

لە ٢٩ی کانوونی دوویەم لە کاراکۆپری کارگەی کەسێکی سیخوڕ کە بازەرگانی دەرمانی دەکرد سوتێندارا.کارگەکە بەتەواوی سوتێندرا وناتوانێت جارێکی تربەکاری بهێنێت.

ک-ش