یادی لەیلا ئاگری و دۆزدار حەمۆ لە زوریخ کرایەوە

لە شاری زوریخی سویسرا یادی لەیلا ئاگری ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کەژەکە و دۆزدار حەمۆ فەرماندە و پێشەنگی پەکەکە کرایەوە.

لە زوریخی سویسرا یادی لەیلا ئاگری ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کەژەکە کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهید بوو و دۆزدار حەمۆ فەرماندە و پێشەنگی پەکەکە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوو کرایەوە.

مەراسیمی یادکردنەوە لە لایەن تەڤگگەری ژنانی کوردی سویسرا و کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی سویسرا ئامادەکرا و لە ناوەندی کۆمەلگای کورد بەڕێوەچوو.

دوای قسەکردنی سەرەتا، لە کەسیاەتی لەیلا ئاگری و دۆزدار حەمۆدا خولەکێک ڕێز لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی گیرا.

لە مەراسیمەکەدا زۆزان دێرک نوێنەری پەیەدە لە ئەوروپا قسەی کرد و ئاماژەی بە ژیان و تێکۆشانی لەیلا ئاگریدا و وتی،"لەیلا ئاگری ئەمرۆ لەگەڵ ساکینە جانسز بووەتە پێشەنگی تێکۆشانی ژنان. ئەگەر ئەمڕۆ خاوەنداری لە تێکۆشانی ساکینەکان و لەیلاکان بکەین، بە تەیکیدی تێکۆشانیان سەردەکەوێت."

'لەدژی داگیرکەری، کۆمەڵکوژی و خیانەت تێکۆشانی گەلی کورد سەردەکەوێت'

دێرک ئاماژەی بە هێرشی داگیرکەری و کۆمەلکوژیەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستاندا و وتی،"لەم قۆناگەدا هەڤاڵانمان لە هێرشی ئاسمانی دەولەتی تورکدا شەهید بوون. لەدژی هەواڵگری دەوڵەتی تورک تێکۆشانی ئێمە بەهیزترە. ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و دەوڵەتی تورک پێکەوە دانیشتن و دەیانەوێت هیزی پەکەکە لاواز بکەن. هەرکاتێک داواکاری ئاشتی خۆمان رادەگەیەنین، دەوڵەتی تورک هێرشەکانی لەدژی ئێمە زیاتر دەکات. لەدژی تێکۆشانی گەورەی گەلی کورد، زوڵمی بەرانبەر ئەم گەلە بەڕەوا دەبینرێت بەڵام کۆتایی پێدێت. پێویستە هەموو کەسێک بزانێت کە هیچ کەسێک ناتوانێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت. بە تەئکیدی سەردەکەوین."

ف.ق