یادی یڵماز گونای لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ٣٦مین ساڵیادی کۆچی دوایی یڵماز گونای یادی ئەو هونەرمەندە شۆرشگێرەیان کردەوە.

لە گۆڕستانی پیەر لاچیاس لە پاریسی فەڕەنسا لەسەر گۆڕەکەی کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ٣٦مین ساڵیادی کۆچی دوایی یڵماز گونای یادی ئەو هونەرمەندە شۆرشگێرەیان کردەوە.

لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا لەسەرناوی ژمارەیەک ناوەند و دەزگای کوردیەوە ڕاگەیەنراو خوێنرانەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکاند باسی ئەوەکرا کە لە قۆناغی شەری ئیمپریالیست و کاپیتالیستدا دەرکەوتووە کە کە ئەوان هونەر بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن. ئێمە لەدژی ئەو سیستمەی کاپیتالیست و ئیمپریالیست لە رووی هونەرەوە بە تێکۆشانێکی شۆرشگێری شەر دەکەین و یەکێک پیشەنگەکانی ئەەو شەڕەش یڵماز گونای بوو.

لە مەراسیمەکەدا بەڵێدرا بەردەوامی بە تێکۆشانەکەی بدرێت.

ف.ق