یەپەسە ژن لە ٣ شاردا بنکەیەکى پۆلیس و کارگەیەک و دەیان ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند

یەکەکانی تۆڵەی شەهید دەڤریم بۆتان لە یەپەسە ژن لە ئیزمیر، مێرسین و چۆرۆم چالاکییان ئەنجامدا و رایانگەیاند، لێپرسینەوە لە دژی ئەو هێرشەکان بۆ سەر ژنان و منداڵانی کورد دەکەینەوە.

یەکەکانی تۆڵەى شەهید دەڤریم بۆتان لە یەکەکانی یەپەسە ژن لە چوارچێوەى "هەڵمەتى تۆڵەکردنەوە لە داگیرکەران و سیخوڕان" لە ئیزمیر، مێرسین و چۆروم چالاکیی بەهێزیان ئەنجامدا.

لە بنکەى پۆلیسەکان درا

لە راگەیاندراوەکەى یەپەسە ژن دا هاتووە:

"ئەندامانی یەکەکەمان لە ١٤ی تەممووزدا و لە کاتژمێر ٢١:٠٠ دا کادیفەکالەی ئیزمیر لە بنکەى پۆلیسیان دا. ئەو چالاکییە بە بۆمبی ئاگرینی تێکەڵ بە ماددەی رەق ئەنجامدرا، بەڵام ژمارەى پۆلیسە کوژراو و بریندارەکان روون نەبوەتەوە. دواى چالاکییەکە دەورووبەری بنکەکە گیرا و ئامبولانس بۆ گواستنەوەى کوژراو و بریندارەکان چوونە بنکەکە. یەکەکەمان بە سەلامەتی و بەبێ زیان لە ناوچەکە دوورکەتنەوە.

کارگە و ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان سوتێنران

لە ١٨ی تەممووزدا لە ئەردەملیی مێرسین لە دژی کارگەیەکی لایەنگری رژێمی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە چالاکیی سابوتاژ ئەنجامدرا و کارگە لەبەر یەک هەڵهوەشا.

هەر لەو رۆژەدا و لە ١٨ی تەممووزدا ئەندامانی یەکەکەمان جارێکیتر چالاکییان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا ئۆتۆپارکی ناوچەى پیشەسازیی چۆروم ئاگری تێبەردرا و لەو چالاکییەدا دەیان ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان سوتێنران".

'ئێمە لێپرسینەوە لە هێرشەکان بۆ سەر ژنان و منداڵانی کورد دەکەینەوە'

یەکەکانی تۆڵەی شەهید دەڤریم بۆتان لە یەپەسە ژن ئەوەشیان راگەیاندووە "دەوڵەتى تورکی دەستدرێژکار و فاشیست هێرشەکانیان بۆ سەر ژنان و منداڵانی کورد زیادیکردووە. لە شرنەخ، ئێلح و ئاگری دەستدرێژی کراوەتە سەر ژنان. ئێمە بە چالاکییەکانمان لێپرسینەوە لەو دەستدرێژییانە دەکەینەوە. ئێمە بێدەنگ نابین و خۆمان دەپارێزین. لە دژی دەوڵەتى تورک و چەتەکانی لە هەموو شوێنێکدا چالاکی ئەنجام دەدەین".

ژ.ت