یەکینەکانی تٶلە لە کۆنیا زەویەکی فاشیتەکانیان سووتاند

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساڵح کاندال بۆ یادکردنەوەی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لە کۆنیا زەویەکی فاشیستەکانیان سووتاند.

یەکینەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕۆژئاوا تا حەفتانین لە هەموو کوردستان دەستی بە هێرشی لەناوبردنی کورد کردووە و وتی، "هەموو کەسێک و دەزگا فاشیتەکانی سەر بە دەسەڵات دەبنە ئامانجی ئێمە.

یەکینەکە ئەوەی خستەڕوو کە ٢٤ی حوزەیران لە ناوچەی پاراپناری کۆنیا لەدژی زەوی کشتوکاڵی فاشیستێک چالاکی ئەنجامدراوە.

هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە لەگەڵ ئەوەی هوشیاری زۆری پێدراوە کە هاوکاری هێزەکانی دەوڵەت نەکات، بەڵام بەردەوام بووە لەسەر هاوکاریەکانی بۆ دوژمن و بۆیەش بووەتە ئامانجمان.

یەکینەکە ئەو چالاکیەی بۆ یادکردنەوەی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە ئەنجامداوە.

ف.ق