یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ٣ شار چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئامەد و ئێلح و ئەستەنبول بۆ یادکردنەوەی کۆرسای ئاسپیر گەریلای MLKP/FESK چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساڤاش ئامەد و شەهید ساکینە جانسز لە ئامەد و ئێلح و ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا. بە پێی راگەیێنراوێکی یەکینەی تۆڵەسەندنەوە ئەو چالاکیانە بە مەبەستی یادکردنەوە کۆرای ئاسپیر گەریلای MLKP/FESK ئەنجام دراون کە لە ناوچەی قاغزمانی شاری قۆسەر شەهید ببوو.

لە راگەیێنراوەکەی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەدا هاتووە:

"ئامەد

٣ی ئەیلول لە ناوچەی فارقینی شاری ئامەد ئۆتۆمبیلێکی کۆمپانیای دیارغاز سووتێنرا.

٥ی ئەیلول لە گەڕەکی باخچەلی ئەڤلەری هەمان ناوچەی ئامەد ناوەندێکی باز لەناو برا.

٦ی ئەیلول لە کۆڵانی دینچ لە گەڕەکی لالەبەی ناوچەی سووری ئامەد لە دژی کەسێک بە نازناوی هامینە کە کاری فرۆشتنی مادەی بێهۆشکەری دەکرد، چالاکیەک ئەنجام درا و هۆشداری درایە ناوبرا.

لە هەمان گەڕەک لە دژی ماڵی دوو کەس کە بازرگانی بە مادەی بێهۆشکەرەوە دەکەن، بە تەقەمەنی چالاکیەک ئەنجام درا و هۆشداریان پێدرا.

لە ٧ی ئەیلول لە گەڕەکی شەهیدلکی ناوچەی باغلاری ئامەدیش بازرگانێکی مادەی بێهۆشکەر سزا درا. هەمان رۆژ پاسێکی کۆمپانیای DEDAŞ سووتێنرا.

ئێلح

لە ٤ی ئەیلولدا لە گەڕەکی کلتوری شاری ئێلح لە دژی دوو ئۆتومبیلی هێزەکانی پۆلیس چالاکیەک ئەنجام درا و لە ئەنجامدا زیان بەر هەر دوو ئۆتۆمبیلەکە کەوت.

٦ی ئەیلول لە سەر رێگای ئێلح-سێرت دوو ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر سووتێنران.

هەمان رۆژ لە گەڕەکی پەترۆل و باغلاری ئێلح دوو بازرگانی مادەی بێهۆشکەر سزا دران.

ئەستەنبول

لە ٣ی ئەیلولدا لە بەرامبەر وێستگەی میترۆی ناوچەی ئاکسارای سوڵتانگازی ئەستەنبوڵ چالاکیەک ئەنجام درا و بەو هۆیەوە ئاگر لە شوێنەکە کەوتەوە.

لە ٤ی ئەیلولدا لە ناوچەی ئاجیلاری شاری ئەستەنبوڵ رێگای پاسەکان داخرا و چەندین کاتژمێر رێگای هاتوچۆی ئۆتۆمبیلەکان بە داخراوی مایەوە.

لە ٦ی ئەیلولدا لە ناوچەی سیلیڤریش ٢ ئوتومبیلی بارهەڵگر سووتێنران."

ز.ش