یەکەکانى تۆڵەى ساکینە جانسز لە ٥ شاردا چالاکییان ئەنجامدا
یەکەکانی تۆڵەى ساکینە جانسز لە شارەکانی ئامەد، ئێلح، ئیستەنبول، ئەدەنە و مێرسین چالاکییان ئەنجامدا.
یەکەکانی تۆڵەى ساکینە جانسز لە شارەکانی ئامەد، ئێلح، ئیستەنبول، ئەدەنە و مێرسین چالاکییان ئەنجامدا.
یەکەکانی تۆڵەی ساکینە جانسز راگەیاندراێکیان لەبارەى چالاکییەکانیانەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە لە رۆژانی ١٢ بۆ ١٦ی تەممووز لە چەند شارێکدا چالاکیی ئاگرتێبەردانیان ئەنجامداوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
لە ١٦ی تەممووز لە ناوچەى پۆزانتیی ئەدەنە ئۆتۆمبێلیکى مەدەنیی کەسێکى لایەنگری داگیرکەران و لە ئاکدەنیزی مێرسینیش مارکێتێکى نۆکەرانی فاشیزم ئاگریان تێبەردرا و سوتێنران.
لە ١٥ی تەممووز لە گەڕەکی دکتۆران لە لە ناوەندی ئێلح ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازانی داگیرکەری فاشیست سوتێنران.
لە ١٤ی تەممووز لە فارقینی ئامەد لە دژی بنکەیەکى سەربازان چالاکی بە مۆلۆتۆف و فیشەکی هەوایی ئەنجامدرا.
لە ١٢ی تەممووز دا لە ناوچەى چارلاجای سیلیڤریی ئیستەنبول پاسێک و بارهەڵگرێکى فاشیستەکان سوتێنران.
ژ.ت