هێرشی داگیرکاری لە گەڤەر

سوپایی تورک لە بنارەکانی گوندی تلۆرانی گەڤەر دەستی بە هێرشی داگیرکاری کردووە.

هێرشی داگیرکاری

ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە دەشتایەکانی گوندەکانی تلۆرانی خوار و تلۆرانی ژوورویی ناوچەیی گەڤەری جولەمێرگ دەستیپێکردووە. لە هەرێمەکەدا بەسەدان سەرباز و جەردەوان بڵاوەیان پێکراوە و هاتووچۆیەکی زۆری هەلیکۆپتەر لە ناوچەکەدا بەردەوامە.

هەروەها ڕاگەیاندراوە کە گۆڕەپانەکانی سپێرێز و عومەرێیش جموجۆڵێکی زۆری فرۆکەی بێفرۆکەوان هەیە.

سەربازان سوپاتی تورک، ڕیگری لە جوتیاران و شوانکاران کردووە بچنە بنارەکان بۆ ئەنجمادانی کارەکانیان. ڕاگەیاندرا لێگەڕین و پشکنینیان لە شوان و هاوڵاتانیان کردووە. هەروەها لە ناسنامەی گوندییەکانیان کۆڵیووەتەوە.